مافی مرۆڤ ئامرازێک لەپێناو دەربڕینی ئامانجی ڕامیاریی
میکانیزمەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژئاوا بەکردەوە بوونە ئامرازێک بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجی دوژمنایەتی ڕامیاریی و دەرفەت بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستی و دڕندەکاریەکان .
ڕۆژی هەینی و لە دوایین ڕۆژ لە سی و حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێی دەنگی لاواز واتە بیست و یەک دەنگ پەسەند کرا کە بە پێی ئەوەش درێژەی ئەرکی پەیامنێری تایبەتی مافی مروڤ بۆ ئێران بۆ ماوەی یەکساڵی تر درێژ کرایەوە .
موحسین نەزیری ئەسڵ نوێنەری ئێران لە نووسینگەی ئەورووپیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ بڕیارنامە لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێرانی بە بێ ماک و بنەما وەسف کرد و ئەوەی بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە یەکپارچەیی و ورەی ئەنجومەنی بۆ گەیشتن بە ئامانج و دوژمنایەتیی سیاسی هەندێ وڵاتانی زانی .
ئیدیعای مافی مرۆڤی لەحاڵێکدا بە دژی ئێران بووەتە سووژەی لە ئێران ترسێنی کە ئەمریکا و ژومارێک لە وڵاتانی ئەورووپی وەک فەرەنسا و بەریتانیا لەسەرووی لیستی بنپێکەرانی مافی مرۆڤ دان .
هەڵاواردنی ڕەگەزی و دەست درێژی بۆسەر مافی ڕەش پێستەکان لە ئەمریکا بێ وێنەیە و بەندییەکان ڕەوشێکی نالەباریان هەیە .
سوهراب سەلاحی، مامۆستای تاقمی مافناسی زانکۆی جامیعی ئیمام حسێن (ع) بە ئاماژەدان بە یەکێک لە نموونەکانی بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەمریکا ، ئاماژەی کردە تاوانکارییەکانی ئەمریکا لە پەلامار بۆسەر ئێراق و دەڵێت :
ئەوەی داگیرکەران لە ئێراق دا کردوویانە زۆر زورتر لە گۆڕینی ڕژێمێک بوو.
داگیرکەران لە ماوەی داگیرکرانی ئەم وڵاتە لە چەکی نا موتەعارف وەک چەکی شیمیایی ، بومبی خوشەیی ، گوللەی فوسفوری سپی و یورانیومی لاواز کراو کەڵکیان وەرگرتووە.
ئەم دووفاقی بوونە نیشان دەدات ڕۆژاوا مافی مرۆڤی کردووەتە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی خۆی .
محەممەد جەواد لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ئێران لە سی و حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ وتی : مافی مرۆڤ خەڵاتی خێرخوازانەی ئەمریکا، ڕۆژاوا و نەتەوەیەکگرتووەکان نییە .
ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە ئێرانیش بە دیاریکردنی بە ناو پەیامنێری تایبەت بە پشت بەستن بە ڕاپورتە بێ بەڵگەکان و وتاردانی دوژمنان و نەیارانی نیزام، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بنپێکردنی مافی مروڤ تۆمەتبار دەکەن .
بێ ئەوەی ڕەوشی ئایینی،فەرهەنگی، مێژوویی ، ئایینی و داب و نەریتی گەلی ئێران لەبەرچاو بگرن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی چوارشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی مەزنی زیارەتکارانی گڵکۆی ڕەزەوی ، سەربەخۆیی و ئازادی ، خەڵک سالاری ، متمانە بە خۆ بوون و باوەڕی نەتەوەیی، دادگەری و هاتنەدی ئەحکامی دین و شەریعەتی بە بنەمای بونیادیی شۆڕش وەسف کرد و فەرموویان : ئەمڕۆ هیچ کەس لە کۆماری ئیسلامی، لەبەر نەیاربوونی بیروڕای لەگەڵ کومەت ڕاوەدوو نەنراوە و نەخراوەتە بن گوشار و بڕیاریش نییە وەها کارێک بکرێت بەڵام ئازادی لە کۆماری ئیسلامی وەکوو هەموو دونیا، خاوەن چوارچێوەیەکی دیاریکراوە.
مافی مروڤ ناکرێت بە پێی ڕاوبۆچوونی تاکەکەسی بەسەر کۆمەڵگەیەک بسەپێندرێت ، بەڵکوو هەر فەرهەنگ و ئایینێک بە پێی فێرکاری، داڕشتی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، ئایین و مەزهەب ، مافی مرۆڤ دیاری دەکات و چین و توێژەکانی ئەو کۆمەڵگەیەش پەیڕەوی لێ دەکەن .
بەداخەوە زۆرێک لەڕووداوە نالەبارەکان کە هەموو ڕۆژێ لە ناوچە جوربەجۆرەکانی جیهان بە بنپێکردنی ئاشکرای مافی مروڤەکان دووپات دەبێتەوە، ئەنجامی شاردنەوەی ئامانجەکانی سیاسی لە ژێر ناوی مافی مرۆڤە.