ئادار 24, 2018 16:35 Asia/Tehran
  • تاوێری میلادی تاران هاوکات لەگەڵ کاتژمێری زەوی دەکوژێتەوە

بەڕێوەبەری تاوێری میلادی تاران ڕایگەیاند : تاوێری تاران وەک شەشەمین تاوێری کامینیکەشنیی جیهان ئەمشەو واتە شەوی یەکشەممە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کاتژمێری زەوی بو هەشتەمین ساڵی بەدوای یەک بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێتەوە.

عەلی دەرویش  پوور  ڕۆژی شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی  : ئامانج لەم کارە  ڕۆیشتن و هاوکاری کردنی  بەکۆمەڵ و جیهانی بۆ پاراستنی  زەوین ڕاگەیەندراوە و هەموو ئەرکمان لەسەرە  وەک   پاسەوانی زەوین ڕێزی لێ بگرین.

سندووقی جیهانیی  ژینگەی وەحش(WWF) گەڵاڵەی کاتژمێری زەوینی لەساڵی 2007  بۆ یەکەمین حار لە ئوسترالیا جێبەجێ  کرد  کە  بەرەوڕووی پێشوازی  خەڵکی سەرانسەری  جیهان بووەوە و ئێستاش  زۆرتر لە 128  وڵاتی  جیهان لەم گەڵاڵەیە بەشداری دەکەن.

بەپێی  ئەم گەڵاڵەیە  لە دوایین  شەممەی  مانگی مارسی هەموو ساڵێ  بۆ ماوەی یەک کاتژمێر  ملوێنان  کەس لە خەڵکی یهان  لە کاتژمێری هەشت و نیوی شەو   هەتا نۆ و نیوی شەو  بە کوژاندنەوەی  چرای زیادە و بە ئامانجی سەرفەجووی کردن لە بەکارهێنرانی  وزە،  بەرەنگار بوونەوەی گۆڕینی ئاو و هەوا و کەم کردنی  ئالوودەیی ژینگەیی  بەشێوەی گشتیی لە م گەڵاڵەیە دا  بەشداری دەکەن.