سەرلەشکر مووسەوی : ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێ هەروا درێژە بە تەمەنی نگریسی خۆی بدات
فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتدارە شەیتانیانەدا سەرکەوتوو بێ کە دەیانویست بەرەی خۆڕاگری تێک بشکێنن .
ئەمیر سەرلەشکر عەبدورەحیم مووسەوی ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم سەبارەت بە دەوری راهیانی نوور لە پەرەسەندنی دسەڵاتی پێش پێ گیرانەی ئێران وتی : دوژمنانی ئێران و لە سەروویانەوە ئەمریکای تاوانکارو ڕژێمی ناشەرعی زایۆنیستی ئەمە دەزانن کە ئەگەر گەلی ئێران بە ئارمانجەکان، فێرکاری و مەعارفی شۆڕشی ئیسلامی پێبەند بن، نەک ئەمریکا دەتوانێ لە سەر دەسەڵات دا بمێنێتەوە و نە ڕژێمی زایۆنیستی دەتوانێ درێژە بە تەمەنی نگریسی بدات .
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران وتی : ئێران دەتوانێ بە دەسەڵات و ئەزموونی سەردەمی بەرگری پیرۆز، ئەمریکا لە ئەریکەی دەسەڵاتیەوە سەرکوت بکات .
تەمەنی ڕژێمی زایۆنیستیش لە کەمتر لە بیست و پێنج ساڵ، کۆتایی دێت.