نیسان 03, 2018 19:45 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : بەشداری هێزەبیانیەکان، بەبێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا نایاساییە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان وتی:بەشذاری وئامادە بوونی هێزە بیانیەکان لە سووریا بە بێ ئیزنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ، نایاسایی ونائاوەزمەندانەیە ودەبێ کۆتایی بدرێت بەم ڕەوتە.

" حەسەن ڕۆحانی" پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ سێشمەممە بەر لەچوونی بۆ ئانکارا بۆ بەشداری کردن لە دوهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی وڵاتانی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا لە فڕگەی مێهرئابادی تاران لە ناو کۆڕی هەواڵنێران ، بەئاماژەدان بە مەکە کیشە وگرفتەکان لەسووریا هەروا بەردەوامە ، وتی: سەرەڕای جیاوازی ودووبەرەکی ئەتنی وڕەگەزی لە سووریا ، دەسوەردانی بیانیەکان لە سووریا درێژەی هەیە وبریک لە وڵاتان ، تیرۆریستەکان بەهێزدەکەن. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ، ئەمریکیەکان لە برێک لە ناوچەکانی ڕٶژهەڵاتی سووریا لەدووی سەقامگیر نەکرانی هێزە سووریەکان وتەنانەت پارچە پارچەکرانی ئەم وڵاتەن وتی: هێزە بیانیەکان لەمەڕداهاتووی سووریا نابێ دەسوەردان بکەن، چونکە داهاتووی سووریا هیی خەڵکی ئەم وڵاتەیە وبەپێی داخوازی خەڵکی سووریا ، کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ ئەم داواکاریە بەهێزە پشت ڕاست بکاتەوە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە دەسوەردانەکانی ڕژێمی زایونی لە سووریا وتی: دەسوەردانەکانی ڕژێمی زایونی لە سووریا هەروا بەردەوامە وزایونیەکان ناوچەگەلیک یان لە سووریا بومباران کردووە ولەتیرۆریستەکان پشتیوانی دەکەن. ڕۆحانی ئاماژەی دایە بەڕێوەچوونی ڕەوتی ئاستانە وکۆبوونەوەی سوچی ڕوسیا لەمەڕقەیرانی سووریا ووتی: قەیرانی سووریا ڕێگە چارە سەربازی نیە ، بەلکۆ ڕێگە چارەی سیاسیە ودەبێ بە وتووێژی گشتداگر وئازاد ، بگاتە ئاکام وئەنجامی بەرچاوی خەڵکی سووریا. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر درێژەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە سووریا وتی: ئەگەرچی داعش زەبری بنەڕەتی لیی دراوە بەڵام تاقمە تیرۆریستەکانی تر هەروا چالاکن کەوایە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستەکان دەبێ درێژەی هەبێت.

سەرپەیڤ