نیسان 04, 2018 08:45 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران لە بەرخۆدانی جەماوەری فەلەستین پشتیوانی دەکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وێڕای هاوپشتی دەربڕین لەگەڵ جەماوەری چەوساوەی فەلەستین، بەتایبەت غەززە بەبۆنەی شەهید کرانی کۆمەڵێک لە جەماوەری بێ دەرەتانی ئەم ناوچەیە لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە، لە سەر پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرخۆدانی جەماوەری فەلەستین پێی داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر ، موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا، وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی خۆ تێ گەیاندنی تۆکمەوتەواوی جیهانی ئیسلام و ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ پشتیوانی کردن لە خواستە ڕەواکانی جەماوەری فەلەستین و ئیدانەکردنی تاوانکاریی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی، باسی بەرنامە داڕشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پێ و شوێنگرتنی ئەم بابەتە لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، بزوتنەوەی بێ لایەنەکان و ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامیی کرد.

ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)یش وێڕای ستایش کردنی سیاسەتەکانی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ پشتیوانی کردن لە بەرخڵدان و جەماوەری فەلەستین، ڕاپۆرتێکی لەبارەی دڕندەکارییەکانی ڕۆژی هەینیی لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەززە ئاراستە کرد.

ڕۆژی هەینی هەزاران فەلەستینی لە چل و دووهەمین ساڵگەڕی ڕۆژی زەوی لە خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانەی (مافی گەڕانەوە) بەرەو سنوورەکانی کەرتی غەززە لەگەڵ سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا وەڕێ کەوتن کە لەگەڵ پەلاماری لەشکریانی ئیسرائیلی دا بەرەوڕوو بوونەوە.

لە شاڵاوی لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لانیکەم 17 فەلەستینی شەهید بوون و پتر لە هەزاروچوارسەد کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ