نیسان 05, 2018 11:16 Asia/Tehran
  • زەریف: دادۆشینی ڕیاز  هەر بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دۆشینی عەرەبستان لە لایەن "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێ وچان درێژەی هەیە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی پێنجشەممە سەبارەت بە مەرجی مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا لە تویتەرەکەیدا نووسی؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای چوار ملیار دۆلاری دیکەی کردووە لە کەسانەی کە دابین کەرانی دراوی پێویستیی داعش بوون تا هێزە ئەمریکاییەکان لە سووریا بمێننەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند: ئەم هەنگاوانە بە مەبەستی بەپێچەوانە کردنی دەسکەوتەکان و سەرکەوتنەکان لەهەمبەر توندڕەوانی تیرۆریست و لاواز کردنی یەکێتی و یەکپارچەیی نیشتمانیی سووریا هەڵدەگیردرێ.

"دۆناڵد ترەمپ" کە ئەمدواییە وتی بەنیازە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا بباتەوە دەرەوە،  ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند بەو مەرجەی هێزەکانی لە سووریا دەهێڵێتەوە کە عەرەبستانی سەعوودی خەرج و بەرجی هێزە ئەمریکاییەکان لە سووریا دابین بکات.

هەروەها کۆشکی سپی ڕایگەیاند: فەرمانبەرێتیی  سەربازیی ئەمریکا بۆ تیابردنی داعش خێرا خەریکە دەگاتە کۆتایی و دەتوانین بڵێن کە داعش تەقریبەن بە تەواوەتی لە سووریا تیاچووە.

کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکایش کە ناوی ڕانەگەیەندراوە وتوویەتی کە "دۆناڵد ترەمپ" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکادا کە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوە چوو، ڕازی بووە بە مانەوەی کورت ماوەی هێزی ئەمریکایی لە سووریا.

سەرپەیڤ