نیسان 05, 2018 19:00 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە تێکدەرانی ڕێککەوتننامەی هەنگاوی هاوبەش

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەرامبەر بە ئەو لایەنانەی کە بە نیازی گۆڕینی ڕێککەوتننامەی هەنگاوی هاوبەشن ، وشداریی دا کە وەها هەنگاوێک بێ وەڵام نامێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە ئاهەنگی دیداری نۆرۆزانە لەگەڵ کارگێڕانی ئەم ڕێکخراوەیە وتیشی: دوژمنان با بزانن کە ئەگەر بێتوو هەنگاوی هاوبەش بگەڕێتەوە بۆ دواوە، گەرچی ئێران قەت بە تەمای وەها بارودۆخێک نییە، بەڵام ڕەوشتێکی تایبەتی بەدی دێت.

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتیشی: ئێران بەبڕشتانە بەدوای پاراستنی بەرژەوەندی و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیەتی ، بەڵام ئەگەر بێتو ئەمریکا لە پەیمانەکە دەرچێ و ئەورووپاو هێزە گەورەکانی دیکەش بکشێنەوە، بێ گومان ئێرانیش بە جۆرێکی تر دەجوڵێتەوە.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنەدا تەگەرە دەنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، کەچی دنیا نەیاری ئەو هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە  .

لەم دواییەش دا ترەمپ وشداریی داوە کە ئەگەر بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە نەگۆڕدرێت ئەمریکا دەکشێتەوە.

 

سەرپەیڤ