کەمالوەندی : ئەمریکا بێتۆ لە بەرجام بچێتە دەر، گۆشەگیر دەبێت
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی : ئەمریکا بێتو لە بەرجام بڕواتە دەر بەرەوڕوی گرفتی نێودەوڵەتی دەبێت و گۆشەگیر دەبێت.
بهرووز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە بەرجام وتیشی : چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام پرس و گرفتەکانی سیاسی و نێودەوڵەتی فراوانی بۆ ئەوان بە دواوە دەبێت .
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی : دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا لە ڕابردووش دا چەندین جار هەڕەشەی کردووە لەبەرجام دەڕواتە دەر بەڵام لە ئەنجام دا ناچار بوو مۆری بکات .
کەماڵوەندی وتیشی : بەرجام زێدەکراو بە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاساشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە و ئەگەر ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی تر بەرجام درێژنەکاتەوە، لەگۆڕەپانی سیاسی دا گۆشەگیر دەبێت و دووردەخرێتەوە.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە پێی یاسای پەسەند کراوی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە هەتا دوازدەی مانگی مەی 2018 دەرفەتی هەیە سەبارەت بە درێژکرانەوەی هەڵپەساردنی بایکۆتی ناڤۆکیی ئێران بڕیار بدات .
ترەمپ خوازیاری چاکسازی لەسەر بەرجام بووە و وشداری داوە ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە نەگۆڕدرێ ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە پاشەکشە دەکات.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک لە ژانیڤەری ساڵی 2016 ەوە جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێبەجێ کردنی بەرجام بێ بەڵێنی دەکات.
وڵاتانی ئەورووپی ئەندامی تاقمی پێنج و یەک هەوڵ دەدەن بەرجام بپارێزرێ.
دنیس راس ، ڕاوێژکاری پێشووی هیلاری کلینتون و یاریدەری سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش ئەم دواییە ڕایگەیاندووە: چوونەدەر لەبەرجام دەبێتە هۆی گۆشەگیربوونی ئەمریکا بەڵام ئێرانییەکان گۆشەگیر نابن.