نیسان 11, 2018 08:26 Asia/Tehran
  •  جابێری ئەنساری: شانۆ چێکردنیی دەستەڵاتەکان لە سووریا، بۆ کەڵک وەرگرتنیی ئامرازییانە لە ترۆریسمە

یاری دەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کارو باری سیاسی ، هێنانە ئارای مەسەلەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی لە سوریای وەک شانۆ چێکردنیی ژمارێک لە دەستەڵاتەکان زانیوە بۆ درێژە دان بە کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە لە ترۆریسم.

"حسەین جابیری ئەنساری" ئێواڕەی سێ شەممە دوای دیداری " ئەلێکساندێر لاورنتیف" نوێنەری تایبەت سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری سوریا لە تاران، جەختیکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە لە کێشەی چەک و چۆڵی کیمیاوی قەبوول ناکەن.

 یاری دەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کارو باری سیاسی وتی: ئەگەر ئیدعایەک لە بارەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی لەئارادایە، ئێران خوازیاری ڕاگەییشتنی یاساییە بەم کێشەیە.

 جابیری ئەنساری وتیشی: سوریا بەرەو ڕووی گۆڕانکاریی تازەیە و دوایین گۆڕانکارییەکان، هەرەشەی ئەمریکا و ژمارێک لە وڵاتانی دیکەیە بۆ ئەو کردەوانەی دژی دەوڵەتی سوریا بە باسکردن لە بارەی   دەکار هێنایی چەکی کیمیاوی لە دووما دا .

 جابیری ئەنساری بەڕاشکاوی گوتی: هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو گەورەترین قووربانی چەک و چۆڵی کیمیاوی لە سەردەمی هاوچەرخ دا، بەردەوام شەفاف بووە و هەیە و تاران کەڵک وەرگرتن لەم چەکانە لە لایەن هیچ لایەنێکەوە قەبوول ناکات.

 یاری دەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران  لەکارو باری سیاسی وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ڕەهەندە بەربڵاو و هاوڕێ لەگەڵ تاوانکاری و زەبری قەرەبوو نەکراوی چەک وچۆڵی کیمیاوی دژی ئینسانەکان، لە ڕیزی یەکەمی نەیاریەتی لەگەڵ کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوییە لە هەر شەڕێک دا. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندووە ئیدعاگەلێک کەلە بارەی پەلاماری کیمیاوی شەوی یەکشەممەی ڕابردوو لە دوومای سوریا دێتە ئاراوە، تەنیا بە مەبەستی پۆشش دانیی کردەوەکانی ترۆریستان و پاساو کردنەوەی کردەوەی سەربازی بیانی لە سوریا دا پێو شۆیندەگیردرێت.

سەرپەیڤ