نیسان 17, 2018 10:20 Asia/Tehran
  • بروجردی : ڕووداوەکانی  سووریا  خولی نوێ شەڕی سارد لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکای بە دی هێنا

سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران دەسدرێژکاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بو سەر سووریای بە نیشانەیەک لە سەرهەڵدانی شەڕی سارد لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا وەسف کرد .

عەلائەدین  بروجردی  سەرۆکی  کومیسیونی  ئاسایشی  نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی  شورای ئیسلامی ئێران لە وتووێژ  لە  گەڵ هەواڵدەریی    مەجلس  سەبارەت  ئەگەری  دەسپێکی شەڕ لە نێوان  ئەمریکا و ڕووسیا  دوای پەلاماری  ئاسمانی  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی  بۆ سەر سووریا وتی  : شەڕی سارد بە کردەوە  لە  ماوەیەک  لەمەوەبەروە  لە نێوان  ئەمریکا و ڕووسیا  دەس پێی کراوە .  نوێنەری  مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە  ڕووداوەکانی  سووریا  نیشان  لە دەسپێکی خولی نوێ شەڕی سارد لە نێوان  ڕووسیا  و ئەمریکای هەیە  جەختی کرد  ئەگەر    ئەمریکیەکان   بیانەوێ  ئەو  ڕەوتە درێژە پێی بدەن  ڕووبەڕووی  کاردانەوە دەبنەوە  کە  بێ گومان  بە زەرەری  خویان  و ئاسایشی  ناوچە دەبێت . سەرۆکی کومیسیونی  ئاسایشی  نیشتمانی  و سیاسەتی  دەرەوەیی مەجلسی شورای  ئیسلامی  ئێران  هەروەها  لە کاردانەوە  بە وتەکانی  سارا سەندرز  وتەبێژی  کوشکی سپی  کە وتوویەتی   دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کوماری ئەمریکا   دەس بەجێی لە سووریایە  وتیشی  ئەمریکا  ڕێگایەکی  دیکەی  جگە لە چوونە دەر  لە سووریا  نیە  بە داخەوە  ئەمریکا  میوانی  نەخوازراوی  سووریا  بووە  و  بووەتە وڵاتێکی داگیرکار .

سەرپەیڤ