نیسان 18, 2018 12:56 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی فەرماندەری سنوورڤانی

فەرماندەری سنوورڤانی هێزی ئینتزامی ئێران (ناجا) وتی: ئێران لە هەروڵاتێکی دۆست و دڕاوسێ پاکستان چاوەڕوانی هەیە بە گرووپە ڕەشەکوژەکان ئیزنی نیشتە جێبوون، فێرکاری و تەیارکردنیان نەدەن لە خاکی خۆیان دا و ئەمە ویستی گەلی ئێرانە کە سنوورەکان بە شێوەی هاوبەش بەڕێوە بەرایەتی بکرێت.

 سەردار سەرتیپ "قاسم رەزایی" شەوی چوار شەممە لە کاتی سەردانی بریندارانی ئۆپەراسیۆنی ترۆریستی پەلامار بۆ سەر بۆرجی سنوورڤانی هێزی ئینتزامی ئێران  لە ناوچەی سنووری میر جاوە(باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران)، وتیشی: بە گوێرەی ژمارێک لە دەنگ وباسەکان، سوپای پاکستان ژمارێک لە ئەندامانی تاقمۆکەی ترۆریستی قۆڵبەست کردووە کە ئەگەر وەها شتێک ڕووی دابێت، دەبێ رادەستی ئێران بکردرێن.

 بەیانی سی شەممە ترۆریستان هەڵیان کووتایە سەر بۆرجێکی سنووروانی هێزی ئینتزامی ئێران لە ناوچەی سەر سنووری میرجاوە کە بەڕەو ڕووی خۆڕاگری هێزی سنوورڤانی ئێران بوون، وترۆریستان لەمەر گەییشتن بە ئامانجەکانیان ناکام مانەوە . لەم تێکهەڵچوونە  سێ کەس لە ترۆریستان کوژراون و ژمارێکیش بریندار و ژمارێکی دیکەشیان هەڵاتوون. هەروەها دوو کەس لە هێزەکانی سوپای اپسدارانی ئینقلابی ئیسلامی هاوڕێ یەکێ لە هێزەکانی سنوورڤانی هێزی ئینتزامی شەهید و دوو کەسی تر بریندار بوون.

 فەرماندەری سنوورڤانی هێزی ئینتزامی ئێران، بە باسکردنی ئەمەی بەڕێوە بەرایەتی سنووری هاوبەش کردەیەکی یەک لایانە نییە، بەڕاشکاوی وتی: ئۆپەراسیۆنێک کە ترۆریستان ئەنجامی ئەدەن نیشان دەری ئامادە بوونی ئازادانەی ئەوانە لە خاکی  پاکستان دا کە ئاوا ڕاحەت ڕایاندەهێنن، تەیاریان دەکەن و پاشانیش کردەوەی تۆریستی ئەنجام ئەدەن.

 سەردار ڕەزایی جەختیکرد: هێزی ئینتزامی ئێران لە تەنیشت هێزەکانی بنکەی قۆدسی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئامانجی ئەم پەلامارە پێوشوێن دەگرن و تۆڵەی خۆینی شەهیدان دەستێننەوە .

 

سەرپەیڤ