نیسان 18, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: ئێمە لە جەرگەی شەڕێکی گەورەداین

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە شەڕی گەورەو ئاڵۆزی بەرەی بەرامبەر بە نیزامی کۆماری ئیسلامی وتی:ئێمە لە جەرگەی شەڕێکی گەورەداین کە لایەکی نیزامی کۆماری ئیسلامی و لایەکی دیکەی بەرەی بەربڵاوو ھێزمەندی دوژمنانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری وەزیر و بەرپرسان و کۆمەڵێک لە کارگێڕانی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران، دام و دەزگا شۆڤارییەکانی لایەنی بەرامبەریان وەک تەوەرەی سەرەکیی ئەم بەرەوڕوو بوونەوەیە ناساندو وتی: دام و دەزگا ھەواڵگرییەکانی لایەنی بەرامبەر سەرباری تەواوی مسۆگەراتیان کەچی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە کارێکی ئەوتۆ ئەنجام بدەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  ئەوەشیان وەبیر ھێنایەوە کە: ھەڵبەت دیارە ئەگەر لەم شەڕەدا تووشی کەمتەرخەمیی  ببین شکست دێنین و ئەگەر ساویلکانە بیر بکەینەوە زەبرمان وێ دەکەوێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تیشکیشی خستە سەر ڕەھەندەکانی شەڕی ئاڵۆسکاوی ھەواڵگریانەو وتی: لەم شەڕەدا،شێوازگەلێکی وەک ( پێدزەو دزینی زانیاری) و ( گۆڕینی ھەڵسەنگاندنی بڕیاردەران) و( گۆڕینی بیروباوەڕی خەڵک) ھەتا دروست کردنی بشێویی دراڤی و ئابووری ) و ( تێکدانی ئاسایشت) پەیڕەو دەکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کێشەکانی ئەم دواییە لە بازاڕی دراڤی دەرەکی دا وتایشی: کاتێک کە زیاتر لەم پرسانە ورد دەبینەوە ، شوێنپەنجەی بیانی و دام و دەزگا ھەواڵگرییەکانیان بەدی دەکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت کە: دەبێ لەم شەڕەدا و لە بەرامبەر بەرنامەو پیلانی بەرەی بەرامبەردا ڕاوەستین و بۆ زاڵ بوون بە سەر دوژمن دا، بێجگە لە بەرەڤانی کردن بەرنامەی شاڵاوبردنیشمان ھەبێت، بە جۆرێک کە شێوازو گۆڕەپانی کایەکە لە لایەن دام و دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئێمەوە دیاری بکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی جوڵانەوەی شۆڕشگێڕانە و بە شۆڕشگێڕی مانەوەی لە سەداسەدی وەزارەتی ئیتیلاعات، داڕشتنی بەرنامەی درێژماوەو پێش بینی کردنی ڕووداوەکانی داھاتوو و لێکدانەوەی وردی ھەواڵ و زانیارییەکانی وەک  ڕێگایەکی بەرنگاریی تێکڕای دام و دەزگا ئیتیلاعاتیەکانی ئێران لە ھەمبەر پیلانەکانی بەرەی بەرامبەر ھێنایە ئەژمار.