نیسان 20, 2018 10:09 Asia/Tehran
  • زەریف: بێتوو ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێتە دەرەوە، وەڵام دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی پێنجشەممە ( بە کاتی نیۆیۆرک) جەختی کرد؛ بێتوو ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێتە دەورەوە، ئەم کردەوە دواهاتی نالەباری زۆری بۆ واشینگتۆن دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی باڵای ئاشتی پاوەجێ سەردانی نیۆیۆرکی کردووە ھەرکە گەیشتە ئەو شارە لە کۆڕی هەواڵنێراندا سەبارەت بە چوونەدەری شیمانەیی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی راشکاوانە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ گومان بە پێی قازانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی دەجوڵێتەوە و لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا و لە دەرەوەی ئەو ڕێککەوتنە بژاردەی زۆری بۆ جێبەجێ کردن هەیە و بێ گومان ئەو هەنگاوەی ئێران هەڵیدەگرێ و ئەو کاردانەوەیەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیشانی دەدات، بۆ ئەمریکاییەکان گەلێک نالەبار دەبێ.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بانگەشەی ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ١+٥، تەنیا قازانج و بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دابین دەکات خوازیاری گۆڕدرانی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئاراستەی قازانج و بەرژەوەندییەکانی واشینگتۆندایە. جیهان بە پێچەوانەی ترەمپ خوازیاری مانەوە و پارێزرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەیە.

سەرپەیڤ