نیسان 20, 2018 17:13 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی هەینیی تاران :  پەلامار بۆسەر سووریا ماکی دڕندەیی ئەمریکییەکانی نیشان دا

ئیمام جومعەی کاتیی تاران، پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سوریای بە پێچەوانەی هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی و وتی : ئەمریکا بەم پەلامارە ماک و شوناسی دڕندەی خۆی بە جیهان نیشان دا .

حوجەتولئیسلام  کازم سدیقی  لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی  ئەم حەوتەیەی تاران،  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکاییەکان و جیهانی پاوانخواز  تەنیا لەزمانی  هەڕەشەوگوڕەشە  تێ دەگەن، وتیشی : ئەمریکا لە سەرکەوتنی میحوەری موقاومە  لەبەرامبەر پیلانی  دامەزراندنی تاقمی تیرۆریستی تەکفیری داعش لە ناوچەکەدا تووڕەیە.

پەلاماری  مووشەکی بۆسەر سوریا  ئەنجامێکی بۆ ئەوان بە دواوە نەبوو و ئەمریکاییەکان تائێستا هەموو ئامانجەکانیان بەرەو ڕووی شکست بووەتەوە. 

ئیمام جومعەی کاتیی تاران هەروەها وێڕای ئیدانەکردنی  هەوڵی دنەدەرانەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گواستنەوەی  باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەبیبەوە بۆ بەیتولموقەدەس، وتی : بەم کارە هەموو فەلەستینییەکان هەستانەوە  کە ئەم پرسە نیشانەی دەسەڵاتی نەتەوەیی فەلەستینە  . 

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە پەلاماری هێزی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر فەلەستینییەکان لە ڕێپێوانی مەزنی  مافی گەڕانەوە  و وتیشی :  تاوانکارییەکانی ڕژێمی منداڵ کوژی زایۆنیستی ، لەناوچوونی  ئەم ڕژێمە  خێراتر دەکاتەوە.

لەپەلاماری  هێزی زایۆنیست بۆسەر بەشدارانی ڕێپێوانی مەزنی  مافی گەڕانەوە کە لە سییەمی مانگی مارس بە بۆنەی ڕۆژی  زەوین لە کەرتی غەززە دەست پێکرا،  دەیان فەلەستینی شەهید و هەزاران کەسیش بریندار بوونە.