سەردارسەلامی :پیاوانی سپای ئێران بوون بە قەڵغانی ئوممەتی ئیسلامی
جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی : هێزی سپای پاسدارانی ئێران لە ڕۆژێکەوە کە جلی جیهادیان لەبەر کردووە بوونەتە قەڵغانی ئوممەتی ئیسلامی .
سەردار سەرتیپ حسێن سەلامی لە وتاردانی بەرلە خوتبەکانی نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەی تاران، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ئیمام حسێن (ع) و ڕۆژی پاسدار وتیشی : بزاڤی عاشورای ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان بە هەموانی فیر کرد ڕێگای ڕزگاری و بەختەوەریی موسوڵمانان لە بوارگەی جیهادەوە تێدەپەڕێت و شەڕ بە دژی زاڵمان هیچ ئاست و سنوورێک ناناسێت.
جێگری فەرماندەی گشتی سپا وتیشی : ئێران لەبەرامبەر هەڕەشەکان ، دەست لە بەرگری کردن لە ستەملێکراوان و هەژاران هەڵناگرێ و دوژمنان بە هیوای چەک داماڵینی ئێران سەر دەنێنەوە .
سەرتیپ سەلامی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکییەکان لە سوریا هیچ ستراتژی و سیاسەتێکیان نییە و لە پەراوێزی سیاسەتەکانی ناوچەکەدان، وتیشی :پەلاماری چەند ڕۆژ لەمەوبەری ئەمریکا بۆسووریا ، هەڵمەتێکی کوێر و گاڵتەجاڕانە بوو .
جێگری فەرماندەی گشتیی سپا ڕوو لە زایۆنیستەکان پێداگری کرد : ئێوە ڕێگایەکتان بۆ هەڵاتن نییە و بەرەی خۆڕاگری بەهێزتر لە ڕابردووە و هەر شەڕێک ڕوو بدات لەناوچوونی زایۆنیستەکانی بە دواوە دەبێت.