نیسان 20, 2018 19:17 Asia/Tehran
  • دەریادار فەدەوی: ئەگەر دوژمنان کاری گەمژانە بکەن، توانایی ڕاستەقینەی سپا دەبینن

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی هەینی وێڕای پێداگری لەسەر ئامادەیی هێزی دەریایی سپا بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەک وتی : ئەگەر دوژمنان کارێکی گەمژانە بکەن ئەوکات توانایی ڕاستەقینەی سپای پاسداران بۆیان دەردەکەوێ.

سەردار دەریادار عەلی فەدەوی  لە وتووێژ لەگەڵ  پەیامنێری ئیسنا  ، هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر  ئەمەی کە شۆڕشی ئیسلامی بوارو جوگرافیای  نییە وتیشی: سپای پاسداران بۆ پاسەوانی کردن لە ئینقلابی ئیسلامی  جوگرافیا و سنوور ناناسێت  . 

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی  ئاماژەی کردە  چێکردنی  چەشنی جۆربەجۆری ئاوگەڕ و کەرەستەکانی و  وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری چێکردنی  ئاوگەڕی توندڕەو لە جیهان دا یەکەمەو لە لوتکەدایە.

سەردار دەریادار  عەلی فەدەوی  وێڕای ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی  ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان و ڕۆژی پاسدار وتیشی:  پاسدارانی ئێرانی ئیسلامی لە هەموو ناوچەکاندا خەریکی پاسەوانی لە شۆڕشی ئیسلامی دەبن .

ئەمڕۆ هەینی بیستەمی ئاڤریلی ساڵی 2018  ڕێککەوت لەگەڵ سێیەمی شەعبانی 1439ی کۆچی  ساڵڕۆژی پیرۆزی  لەدایک بوونی  حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان و ڕۆژی پاسدارە.