نیسان 21, 2018 19:44 Asia/Tehran
  • پێداگریی لە سەر پەرە سەندیی هاوکاریی ئاسایشی و سەربازیی ئێران و ئێراق

وەزیرانی بەرەڤانیی ئێران و ئێراق جەختیان کرد لە سەر پەرە سەندنی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێراق (واع) ؛ ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرەڤانیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری "عیرفان مەحموود حەیالی" وەزیری بەرەڤانیی ئێراق سەبارەت بە ڕێگاکانی هاوکاریی سەربازی و ئاسایسی نێوان دوو وڵات و هەواهەنگی بۆ بەرز بوونەوەی ئاستی ئاسایش و پاوەجێی لە ناوچەکە بیر و ڕای گۆڕییەوە.

لە دیداری وەزیری بەرەڤانیی ئێران و "عوسمان غانمی" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئێراقیش غانمی بە ڕێز و سپاس دەربڕین بەرامبەر بە داکۆکیی لۆجستیکیی ئێران لە هێزە ئەمنییەکانی ئێراق وتی: داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق بۆتە هۆی ئەوەی کە داعش لە بواری سەربازییەوە تێکشکێ.

ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی"  هەروەها سەردانی بنکەی هەواڵگریی بەغدای کرد کە کاروباری بە شێوەی هاوبەش لە لایەن ئێران، ئێراق و ڕووسیا و سووریا بەڕێوە دەچێ.

وەزیری بەرەڤانیی ئێران هەروەها لە دیداری وەزیری بەرەڤانیی ئێراق و کاربەدەستانی دیکەی باڵای ئەم وڵاتە، سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی هێزە ئێراقییەکان بە سە گرووپی تیرۆریستیی داعشی پەسەن دایەوە.

ژەنەراڵ "سەعد عەلاق" سەرۆکی بەشی هەواڵگریی سوپای ئێراقش لە دیداری حاتەمیدا، یەکێتیی نێوان چوار وڵاتی ئێران، ئێراق، ڕووسیا و سووریای بە نموونەی بەرچاوی پێوەندییەکی نێودەوڵەتی بەتایبەت لە بواری ئاسایشی و بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستی و توندڕەوەکاندا زانی.

وەزیری بەرەڤانیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سەفەری دوو ڕۆژەیدا گەیشتە بەغدا.

سەرپەیڤ