نیسان 21, 2018 20:03 Asia/Tehran
  • قاسمی: ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاغەرەزاوی ، سیاسی وڕەت کراوەیە

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەی شەممە لە کاردانەوە بەبڵاوکرانەوەی ڕاپۆری ساڵانەی مافی مرۆڤی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئەم ڕاپۆرتە غەرەزاوی ، سیاسی وڕەت کراوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، بارام قاسمی وتی: ئەم ڕاپۆرە ، وێنەیەکی بە پێچەوانە وناڕاستیانە لە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەدات بە دەستەوە. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بە پیی ڕاپۆرتە بەبایخەکانی نێودەوڵەتی ، نەتەنیا خۆی وەکوو یەکێ لە گەورەترین بنپێکەرانی مافی مرۆڤ لە جیهان دەناسێندرێت بەڵکۆ لە پشتیوانی کردن لە بنپێکەران ناسێندراوی مافی مرۆڤ وەکوو ڕژێمی زایونی وبرێک لە وڵاتانی پاش وەڕووی ناوچەیش دەوری گرینگ دەگیڕێت، ولاتانێک کە کارەساتە بەدی هاتووەکان لە لایەن ئەوانەوە هەمووکات بەرووکی  ناوچەی گرتووە.قاسمی وێڕای  مەحکوم کردنی تاوانە بێ بنەڕەت وقەبوڵ نەکراوەکانی ئەمریکا وتی: باشترە دەوڵەتی ئەمریکا بەجێگای دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر وقەزاوەت کردن لە مەڕ دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان ، هەرچێ خیراتر کردەوە پێویستەکان بۆ پشتیوانی لە مافی مرۆڤ لەناوخۆی ئەم وڵاتە بەدی هێناوە سەبارەت بە بنپێکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لەلایەن هاوپەیمانە دەرەکیەکانیەوە  ، کاردانەوە پێشان بدات. وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم ڕاپۆرە ساڵانەیەی مافی مرۆڤی خۆی کە شەوی هەینی بڵاوکرایەوە بە پێی دابی هەموو ساڵێک بانگە شەی بێ بنەڕەت لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران دوپات دەکاتەوە. لە ڕاپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی ئەمریکا لە ساڵی دووهەزارو حەفدە جاریکی تر بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیەکانی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی وبوارەکانی ئایینی ، یەکێ لە مێحوەرەکانی تاوانە خستنە پاڵ ئێران ، سەرنج نەدان بەئەوشتەی مافی هاوجنس بازی ناوی لی براوە، ڕاگەێندراوە. راپۆرەکانی مافی مرۆڤی ئەمریکا هەمووکات بە هۆی ڕوون کردنەوەی هەلە و گرتنی ستانداردی دووفاقانە، دۆژمنایەتی وڕق وقین نانەوەو لەبەرچاونەگرتنی بنەمای بێ لایەن بوون، لەبەرچاونەگرتنی فەرهەنگی بومی وشێوەی ژیانی کۆمەڵەکانی ترو دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتان، لەلایەن ولاتانی جیهان وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ ڕەخنەی لیی گیراوە.  

سەرپەیڤ