نیسان 22, 2018 20:07 Asia/Tehran
  •  ئێران پەلاماری تڕوڕیستی کابولی  شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە یئدانە کردنی پەلاماری تڕوڕیستی ئەمڕو یەکشەمە لە کابولی پێتەختی ئەفغانستان ئەو پەلامارەی بە کردەویەکی جەنایەتکارانە و نامرویی ڕاگەیاند .

تاقمی تڕوڕیستی   داعش  ڕۆژی یەکشەمە   پەلاماری کردە سەر ناوەندی تۆمار کرانی دەنگ دەران   لە ڕۆژئاوای  کابول . وەزارەتی تەندوروستی و دەرمانی ئەفغانستان ژوماری کوژراوانی ئەو پەلامارە تڕوڕیستیەی 31 کەس و ژوماری  بریندارانی  بە 57 کەس ڕاگەیاند . بارام قاسمی   وتەبێژی وەزارەتی   دەرەوەی ئێران  بە  سەرەخوشی کردن لە  دەوڵەت  و نەتەوەی  ئەفغانستان  و بنەماڵەی قو.ربانیەکانی ئەو پەلامارە تڕوڕیستیە  هیواداری دەربڕی   بە  یئرادە  و هەوڵی  هاوبەش  لە  هەموو  ئاستە  دوو لاینەکان  ناوچەیی  و نێونەتەوەیی  بە م  زووانە  تڕوڕییزم  لە هەموو    ڕەهەند  و شێوازەکان  لە ناوچە و جیهان لەناو دەچێت . ئەوە پێنجەمین  پەلامار بوس ەر  ناوەندەکانی  هەڵبژرادن  لە ئەفغانستان  لە چەن ڕۆژی  ڕابردووە .  بەرلەوەش  تاقمی تالیبان  پەلاماریان کردە سەر  ناوەندەکانی  ویلایەتی  بادغیس ،  غەور  و نەنگرهار  لە ئەفغانستان  کە بە هۆیەوە  ژومارێک لەوان   کوژران و بریندار بوون .