ئێران لە بواری وەرزشی هاویشتنی دیسک دا پاڵەوانێکی دیکە پێشکەشی جیھان دەکات
وەرزشوانی ئێرانی و نایب پاڵەوانی ئولەمپیکی 2012ی لەندەن توانی پلەی یەکەمی دیسک ھاویشتنی کێبەرکێیەکانی لانگ بیچی لوس ئانجلسی ئەمریکا بەدەست بێنێ.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر ؛ ئیحسان حەدادی دیسک ھاوێژی ئێرانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە لە کێبەرکێکانی لانگ بیچی لوس ئانجلسی ئەمریکادا توانی بە تۆمار کردنی ڕیکوردی 66،24 مەتر ببێتە پاڵەوانی ئەو کێبەرکێیە . ئەو کێبەرکێیە بە ئامادە بوونی زیاتر لە 45 دیسک هاوێژ لە سەرتاسەری جیهانەوە لە یاریگەی لانگ بیچی لوس ئانجلسی ئەمریکادا بەڕێوە چوو و پاڵەوانانی یاریە ئولەمپیکەکان ، جیهانی و لیگی ئەلماسیش بەشدار بوون .
ئیحسان حەدادی وەرزشوانی سەرکەوتووی ئێرانی لە دوو کێبەرکێیی پێشتری خۆیدا توانی بە تۆمار کردنی ڕیکوردگەلی سەرەنج ڕاکێشی 65،04 مەتری کێبەرکێیەکانی چولاویستا و 67،04مەتری کالیفورنیا شەپۆلی هیواداری بۆ سەرکەوتنی دووبارەی ڕاکردنی ناو مەیدانی ئێران لە یاریەکانی ئاسیایی جاکارتا و یاریە کانی ئولەمپیکی توکیو ھەڵایسێنێ .