نیسان 23, 2018 13:21 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری : ئێران ملکەچی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نابێت

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز ملکەچی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نابێ و بەپشت بەستن بە توانایی خۆی ، دەستی برایەتی بەرەولای دراوسێکانی درێژ کردووە .

سەرداری سەرلەشکەر موحەممەد باقری رۆژی دوشەممە لە ئاهەنگی کرانەوەی شەشەمین کۆبوونەوەی فەرماندەرانی هێزە دەریاییەکانی وڵاتانی لێواری ئوقیانووسی هیند لە تاران ، بەپێداگری لەسەر ئەوەی ک سیستمی کۆنی دوو جەمسەری لە جیهاندا هەڵوەشاوە و دەسەڵاتی نوێ لە رۆژهەڵات و رۆژاوا سەریان هەڵداوە وتی : ئەمریکا و هەندێ دەسەڵات بە ناردنی یەکەی سەربازیی بۆ ناوچە جیاجیاکان و دەکارهێنانی ئەدەبیاتی زۆرداری ، پاشاگەردانی برەو پێ ئەدەن .

سەرلەشکەر باقری بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بە داکۆکیی لە داعش ، بەشێکی گەورەی رۆژاوای ئاسیای تووشی قەیران کردووە و رێگای خۆش کردووە بۆ ئاوارە بووون و کوژرانی مرۆڤەکان وتیشی : پەلاماری ئاسمانیی 14 ی نیسانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆسەر سوریا ، نمونەی دیاری ئاکاری نایاساییە . 

سەرلەشکەر باقری جەختی کردەوە : ئامادەبوونی بەرفراوانی یەکە سەربازیەکانی هەندێ دەسەڵاتی گەورە و دەسوەردانیان لە ناوچەی ئوقیانووسی هیند ، مایەی نائەمنیە کە نمونەی دیاری ئەم نائەمنیە ، بۆردومانی بەرفراوانی گەلی یەمەن لە لێوارەکانی ئوقیانووسی هیندە .

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: لە کاتێک دا کە رژێمی زایۆنی بۆ هەڕەشەی وڵاتانی دراوسێ بە ئازادی رەها ، جبەخانەی ناڤۆکی خۆی رۆژ بە رۆژ پەرە پێ ئەدات و بێ هیچ مۆڵەتێکی نێودەوڵەتی دەسدرێژی دەکاتەسەر وڵاتانی دراوسێی خۆی ، ئەمریکا لە هەڵسوکەوتێکی بژاردەیی  و دوو فاقی دا تەنانەت کڕینی کەلوپەلی بەرگریی ئاسایی لە لایەن وڵاتانی دیکەوە بە تاوان دەزانێ .

سەرلەشکەر باقری دواجار گوتی : هێزە چەکدارەکانی ئێران وەک وڵاتێکی پێشەنگ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، ئامادەیە ئەزموونەکانی خۆی بخاتە بەردەست وڵاتانی دیکە .

سەرپەیڤ