نیسان 24, 2018 10:08 Asia/Tehran
  • زەریف: سەعوودییەکان بۆ ئەوەی وابنوێنن ئێران پڕمەترسییە خۆیان گەیاندە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە کاتێکدا کە ناوچە پێویستی بە وتووێژە، سەعوودییەکان هاتن بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی وا بنوێنن کە ئێران مەترسییەکە لە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی دووشەممە لە بیرگەی  ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا بە  ئاماژە بە شەڕ و پێکدادانی نێو ناوچەکە و ئەوەی کە ئەم ناوچەیە یەکجار پێویستی بە گۆڕدران هەیە، وتیشی: دەبێ وەکوو هەنگاوی یەکەم و سەرەکی کۆتایی بێنین بە نەبوونی وتووێژ لە ناوچەکەدا.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە ناوچە دەبێ پێبەند بین بە کۆمەڵێک بنەما و پرەنسیپ، ڕاشکاوانە رایگەیاند: وڵاتانی ناوچە دەبێ کۆمەڵێک بنەما و پرەنسیپ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە ناوچە لەبەرچاو بگرن کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە خۆوەرنەدان لە کاری و باری یەکترین و پاشان هەڵگرتنی هەنگاوی متمانەچێکەر.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە لەم سەدەیەدا شەڕ براوەی بۆ نییە و هەر لایەنێکی شەڕ بێ هەر دۆڕاوە، ڕاشیگەیاند: بۆ ئەوەی ناوچەیەکی بەهێزمان هەبێ نابێ هەوڵ بدەین کە ببێن بە بەهێزترینی ناوچە و بێتوو وڵاتێک هەوڵ بدات کە ببێ بە بەهێزترین ئەوە لە ئاراستەی تیابردنی ناوچەکە هەنگاوی هەڵگرتووە.

"محەممەد جەواد زەریف" بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە سەردەمی دزەی هێژموونی لە مێژە کۆتایی هاتووە بەڵام ئەمریکا پاش شەڕی سارد دیسان هەر هەوڵ دەدات ئەم پرۆسەیە بەردەوام ،بکات، وتیشی: بێتوو ناوچەکە بەرەو گۆڕانێکی بەربڵاو نەچێتە پێشەوە، ئەمریکا هەرچەندەیش چەک و کەرەستەی جەنگی بە ناوچەکە بفرۆشێ دیسان هەر زیان دەبینێ  و دەکەوێتە نێو خەرجێکی قورسەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو (١٩ی ئاپریل) بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی باڵای "ئاشتی پاوەجێ" سەردانی نیۆیۆرکی کردووە.

ئەم کۆبوونەوانە ٢٤  و٢٥ی ئاپریل لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوە دەچێ.

زەریف تا بە ئێستا لە نیۆیۆرکدا لەگەڵ "میرسلاڤ لایچاک" Miroslav Lajčák سەرۆکی هەفتاو دووەمین کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "دیدییە ڕێندێرز" Didier Reynders وەزیری دەرەوەی بەلژیک دیداری کردووە و هەروەها لەگەڵ مێدیاکانی «سی بی اس نیوز»، «المانیتور» ، «نیویورکر» و «نیویورک تایمز» سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نیوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، فەرانسا، بەریتانیا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) ، هەروەها سەبارەت بە  سووریا، ئێراق، یەمەن و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وتووێژی کردووە.

 

 

سەرپەیڤ