ئێراق له ژوماری پێشەوەی پەیامنێرانی کوژراوە
مویەد ئەللامی سەرۆکی بنکەی پەیامنێرانی ئێراق وتی : زۆربەی ئەو پەیامنێرانەی کە لە کاتی شەڕی ڤێتنامەوە تائێستا کوژراون، لە ئێراق دا بوونە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، موەید ئەللامی سەرۆکی بنکەی پەیامنێرانی ئێراقی ڕۆزی دووشەممە لە کۆنگرەی هەڵبژاردنی ئەم بنکەیە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی شەهیدانی پەیامنێر لە هاتنەدی دیمۆکراسی لە ئێراق بەرەڤانییان کردووە، وتیشی: وڵاتەکەی گرەوبەری ژوماری پەیامنێری قوربانی تیرۆریزمە.
ئەللامی ماوەیەک لەمەوبەر لە وتاردانێک دا ئاماری پەیامنێرانی کوژراو لە ساڵی 2003 هەتا ئێستای 460 کەس ڕاگەیاند بوو .
ناوبرو هەروەها وتبووی سەتی هەشتای ئەم پەیامنێرانە و چالاکانی میدیایی ، بوونەتە قوربانی تیرۆریزم .
قەیرانی ئێراق لەساڵی 2014 لەبەر پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیانەوە بۆ گۆڕینی داڕشتی هاوکێشەکان بە قەزانجی ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە .
سوپای ئێراق ئەم دواییە بە یارمەتی موستەشاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانیان دۆسیەی تاقمی تیروریستیی داعش لەم وڵاتە دابخەن.