نیسان 24, 2018 11:49 Asia/Tehran
  • هەڵس  و کەوتی گوماناویی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

لە درێژەی هەڵس و کەوتی گوماناویی ئەمریکا لە باکووریی ئێراق، سەرچاوەکوردییەکان باسی دامەزرانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  لە ڕێ وڕەسمی ڕۆژی دووشەممەی  دەستپێکرانی  دامەزراندنی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق کە باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا و نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەوێ بوون،  بارزانی لە وتاردانی   دا  ئەم  کارەی بە نیشانەی  متمانەی ئەمریکا بە ئێستا و داهاتووی گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانی ئێراق زانی . 

بارزانی هەروەها  داوای لە وڵاتانی دراوسێی ئێراق، ناوچە و جیهان  کرد  وەک ئەمریکا کۆبینای دیپلۆماتیک لە هەولێر  چێ بکەن.

بنکەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە زەوینێک دا بە بەرینایی  200 هەزار میری  چوارگۆشە لەلایەن کۆمپانییەکی ئەمریکی  چێ دەکرێت، ئەم کۆبینانەی دوای باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئێراق، گەورەترین  سەرکونسوڵخانەی ئەم وڵاتە لە ناوچە دێتە ئەژمار.

هەوڵدان بۆ دامەزراندنی کونسوڵخانەی مەزنی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئامادەبوونی  هێزی هەواڵگری و سەربازی بیانی بەتایبەتی ئەمریکای لەم ناوچەیە و هەوڵی یەکلایەنەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەوان بەڕێوەچوونی ریفرندۆم، بەرەوڕووی ناڕەزایەتی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بووەوە  . 

سەرپەیڤ