نیسان 24, 2018 16:17 Asia/Tehran
  • رۆحانی: گەلی ئێران بەدەسەڵاتەوە بەرپەرچی هەرچەشنە پیلانێکی ئەمریکا دەداتەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کۆشکی سپی بزانێ چ پێبەند بێ و چ پێبەند نەبێ بە بەڵێنییەکانی، گەلی مەزنی ئێران بەدەسەڵاتەوە بەرپەرچی هەرچەشنە پیلانگێڕییەکی ئەوان دەداتەوە.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەنێو ئاپۆرەی خەڵکی ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی(باکووری ڕۆژاوای ئێران) لە تەورێز وتی: پیلانی ئەمریکا، زایۆنییەکان و کۆنەپەرستیی عەرەب لە ناوچە کارناکاتە سەر پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەوانەی لە کۆشکی سپی دانیشتوون ئاگاداربن کە چ پێبەند بن و چ پێبەند نەبن بە بەڵێنی، شارستانییەت و مرۆڤایەتییەکەیان، گەلی مەزنی ئێران و حکومەت بە نوێنەرایەتی لە گەل لەهەمبەر هەرچەشنە پیلانگێڕییەکی ئەوان شێلگیرانە ڕادەوەستێ.

رۆحانی پێی داگرت: هیچ کەس ناتوانێ گەلی مەزنی ئێران هیوابڕاو بکاو ئومێد لەو گەلە بسێنێ.

سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئێران وتیشی: دەوڵەت و گەلی ئێران بۆ هەموو قۆناخە شیمانییەکان لەهەمبەر دوژمناندا بەرنامەڕێژی کردووە و گرفتەکان بەدەستی توانای گەلی ئێران چارەسەر دەکرێ.

سەرۆک کۆمار وتی: لەساڵی پاڵپشتی لە کاڵای ئێرانی هەموو بەرپرسان بۆ سەربەرزیی نیزامی کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدەن.

رۆحانی هەروەها وتی: ڕەوتی حکومەت، ڕەوتی گەشەیەو هەرچەشنە گرفتێک کە لەوبارەوە پێتەپێش، دەوڵەت بەئەرکی خۆی دەزانێ چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدرێژەی دووهەم خولی سەفەرە پارێزگاییەکانی و بۆ بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی دەس پێکرانی ڕووداوی جیهانیی"تەورێز٢٠١٨" ئەمڕۆ گەیشتە تەورێزی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی.

سەرپەیڤ