نیسان 24, 2018 16:51 Asia/Tehran
  • شەمخانی: ئەگەر ئوروپاو ئەمریکا هێڵە سوورەکانی ئێران ببەزێنن، بێگومان شکست دێنن

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: ئەگەر ئوروپا بە هەڵەیەکی ستراتژیک، پێملی باج خوازیی ئەمریکا بێت و بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی ترەمپ بێتەنێو هێڵە سوورەکانی ئێران، بێگومان دۆڕاوی سەرەکیی ئەو ڕەوتە دەبێ.

دەریاڤان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەتاران بەئاماژە بە سەفەری ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە و ئانگێلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان بۆ ئەمریکا بەمەبەستی رازی کردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پێبەندبوون بە بەڵێنیەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێی داگرت: ڕێککەوتنی ناڤۆکی(کۆهەنگاو) گرێبەستێکی یەکپارچەیەو هەرچەشنە گۆڕان و یان جێ بەجێ نەکرانی بەتەواوەتی بەڵێنیەکان، بەمانای هەڵوەشانەوەیەتی و جیاوازی نییە لەگەڵ لەناوچوونی ڕێککەوتنەکە.

شەمخانی وتیشی: سەنعەتی ئاشتیانەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواو خۆماڵی و داڕێژراو لەسەر بنەمای تواناو پتانسێلە زانستییەکان و تەکنۆلۆژیای ناوخۆییە، لەو ڕووەوە ئیمکانی سوودوەرگرتن لە دەسپێشخەرییە جیاجیا و جۆراوجۆرەکان بۆ کاربەدەستانی ڕەخساندووە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران باجی زۆری داوە بۆ هێنانەدی سەقامی ناوچەیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری، لەو ڕووەوە ناتوانێ لەهەمبەر چوونەسەری کردەی ناجێگیرکەری ئەمریکا، رژیمی زایۆنیستی و ژمارێک هاوپەیمانی ناوچەیی ئەوان کەمتەرخەم بێت.

شەمخانی هەروەها وتی: ئەگەر رژیمی زایۆنیستی هێشتا لەوە تێ نەگەیشتووە کە خولی شانۆگەریی زلهێزخوازانە بۆ هێنانەدی ترس و تۆقان کۆتایی پێهاتووە، دەبێ باجی ئەو نەفامییەش بدات.

عەلی شەمخانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ بەشداربوون و وتاردان لە نۆهەمین دانیشتنی ئاسایشی کە بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پێنج کیشوەری جیهان لەڕووسیا بەڕێوە دەچێ، تارانی بەرەو سوچی جێهێشت.

 

سەرپەیڤ