نیسان 24, 2018 21:28 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشی ئێران بەبۆنەی شەهادەتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، شەهیدبوونی ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەنی لە خەڵک وئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی ئەو وڵاتە سەرەخۆشی کرد

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بەئاماژە بە مۆقاوەمەی خۆڕاگرانەی زیاتر لە سێ ساڵانی خەڵکی پشوودرێژ و بەشەرەفی یەمەن لەهەمبەر دەسدرێژکاریی هەمەلایەنەی رژیمی ئالی سەعود جەختی کرد: ئەوەندەی ناخایەنێ گەلی یەمەن شایەتی دەسکەوتی شیرینی خەبات و خۆڕاگرییەکانی لەهەمبەر دەسدرێژکاراندا بن.

وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش وێڕای شەرمەزارکردنی کردەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودیا لەدژ گەلی یەمەن، شەهادەتی ساڵح سەمادی لە گەل، سوپاو لێژنە جەماوەرییەکان و ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەو وڵاتە سەرەخۆشی کرد.

ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن پێنج شەممەی ڕابردوو لەپەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی لەپارێزگای حۆدەیدە شەهید کرا.

پاش شەهیدبوونی ساڵح سەماد لەگەڵ شەش کەس لە هاوڕێکانی، ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، سێ رۆژی وەک ماتەمینی گشتی لەو وڵاتە ڕاگەیاند.

ساڵح سەماد شەشی ئاگۆستی٢٠١٦، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن بوو و چالاکیی خۆی پاش سوێندخواردن لە ئەنجومەنی نوێنەران(١٤ی ئاگۆستی٢٠١٦) دەس پێ کرد.

سەرپەیڤ