نیسان 25, 2018 09:42 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەل سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان/ گوتریش دیسانەوە لە بەرجام پشتگری کرد

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە نیۆ یۆرک لەگەڵ "ئانتۆنیو گوتریش" سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دیداری کرد.

 بە گوێرەی ئیرنا، گوتریش لەم دیدارەدا جارێکی تر لە بەرجام پشتگری کرد و خوازیاری پێبەندیی هەموو لایەنەکان بە ئەرکەکانیان بەرامبەر بەم  ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بوو.

گوتریش بەر لەوەیش بە جاران لە بەرجام پشتگری کردبوو.

 ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا،ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەینڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لەمەڕ جێبەجێکردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات.

"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستەکانی لایەنی دیکەی بەرجام،بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی وەک ڕێککەوتنیکی سامناک زانیوەو خوازیاری تێکدانیەتی ، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش لەم دیدارەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەلژیک، نەرویج، سوید، ئەڵمانیا و پۆڵەندا دیداری کرد.

  زەریف ڕۆژی سێ شەممە هەروەها لە کۆبوونەوەی ئاشتیی پاوەجێ کە لە سەر داوای" میروسڵاو لایچاک" سەرۆکی حەفتاو دووهەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوە چوو، وتاری داوە و باسی ئامادەیی ئێرانی کردووە لەمەڕ پێکهاتنی کۆگەی ووتووێژی ناوچەیی .

 

سەرپەیڤ