نیسان 25, 2018 11:02 Asia/Tehran
  • زەریف  نیۆ یۆرکی بەرەو تاران بەجێهێشت

وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ٦ ڕۆژ سەفەری کاری و وتاردانی لە کۆبوونەوەی ئاشتیی پاوەجێی ڕێکخراوی نەتەوەکان، نیۆیۆرکی بەرەو تاران بەجیهێشت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "محەممەد جەواد زەریف" پێنجشەممەی ڕابردوو(١٩ ئاپریل) بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی باڵای پلەی (ئاشتیی پاوەجێ)  سەردانی نیۆیۆرکی کردووە و لەماوەی مانەوەی لەگەل میدیاگەلێکی وەک سی بی ئیس، ئەلمانیتۆر، ئین پی ئار، ئاسۆشێتدپریس، نیۆیۆرکر و نیۆیۆرک تایمز وتووێژی کرد.  وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە ھزرگەی ئەنجوومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەمریکا دا ئامادە بوو و دوای وتاردانی ، وڵامی پرسیاری ژمارێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی دایەوە .

 سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەگەڵ ژمارێک لە بلیمەتانی سیاسیی ئەمریکا ، ژماریکی زۆر لە میدیاکارانی ئەمریکایی و ژمارێک لە بلیمەتە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکایش دیدار و وتوویژی کرد.

 لەم دیدارانەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە جێبەجێبوونی بەرجام بە تایبەت کاردانەوەکان و بژاردەکانی ئێران بۆ چوونە دەری ئەگەریی ئەمریکا لە بەرجام و مەسەلە ناوچەییەکان وەکوو سوریا و یەمەن باس و ڕاوێژیان لە سەر  کرا.

 وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاشتیی پاوەجێ لە رێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەلژیک، نەرویج، سوید، ئەڵمانیا ، پۆلەندا و هەروەها سکرتێری گشتی و سەرۆکی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دیدار و وتوویژی کرد .

سەرپەیڤ