نیسان 25, 2018 11:22 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران : ئێران و پاکستان دەورێکی گرینگیان لە دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئێران و پاکستان دوو وڵاتی دۆست و موسوڵمانن کە دەتوانن بە پەرەپێدانی پێوەندی دوولایەنە، دەورێکی گرینگ بگێڕن لە بردنەسەری ئاستی ئاسایشی ناوچەکەدا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئەمیر سەرلەشکر عەبدوڕەحیم مووسەوی ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی دەریادار زەفەر مەحموود  عەباسی، فەرماندەی هێزی دەریایی پاکستان لە تاران بە ئاماژەدان بە  دەوری گرینگی دوو وڵات لە دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە، وتی: بەشێکی زۆر لە ڕووداوەکان و گۆڕانکارییەکانی کارتێکەری ناوچە و جێگۆڕکێی وزە لەم وڵاتە ئەنجام دەبێت  کەوایە ناوچەی ئوقیانوسی هیند  خاوەن توانایی و گرینگایەتیی زۆرە.

فەرماندەی گشتیی  ئەرتەشی ئێران ، بەشێکی زۆری ئاسایشی  ناوچەی بەستەوە بە ئاسایشی ئوقیانوسی هندو وتیشی : تەنیا وڵاتانی ناوچەی  ئوقیانوسی هند دەتوانن ئاسایشی ئەم ناوچە ستراتژیکە دەستەبەر بکەن و بیپارێزن  و ئامادەبوونی  وڵاتانی واوەناوچەیی لەم ناوچەیە تەنیا ئاڵۆزی و بشێوی  بە دواوە دەبێت  .

ئەمیرسەرلەشکر مووسەوی  هەروەها وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی  تۆکمەو تەواوی ئەرتەشی ئێران بۆ یارمەتی دانی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەی  هەستیاری ئوقیانوسی هند، وتی : ئەم ناوچەیە پێویستی بە هاوکاریی زۆرە لە هەموو بوارەکان دا و ئێران وەک وڵاتی پێشەنگ لەبەرەنگاربوونەوەی  تیرۆریزم ئامادەیە ئەزموونەکانی خۆی لەم بوارەدا بخاتەبەردەستی وڵاتانی دەڤەری ئوقیانوسی هند.

دەریادار زەفەر مەحموود عەباسی فەرماندەی  هێزی دەریایی پاکستانیش وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە ئامادەبوونی لە ئێران و بەشداریکردنی لەکۆبوونەوەی فەرماندەرانی هێزی دەریایی ناوچەی ئوقیانوسی هند، ئێرانی بە وڵاتێکی بەهێز و سەقامدا لە ناوچەی  ڕۆژاوای  ئاسیا و پێشەنگ لەبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم زانی  .

شەشەمین کۆبوونەوەی مەزنی فەرماندەرانی هێزی دەریایی وڵاتانی  دەڤەری ئوقیانوسی هیند (آیونز IONS) لەسەر ئەرکی  هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە ئامادەبوونی 35 شاندی باڵای سەربازی لەوان پاکستان لە تاران بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ