نیسان 25, 2018 15:42 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکاو ڕۆژئاوا بەنیازی تاڵان کردنی سەرچاوەکانی جیھانی عەرەبن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان و ڕۆژئاواییەکان بەنیازی تاڵان کردنی سەرچاوەکانی جیھانی عەرەبن .

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگی دەستپێکی فەرمیانەی ڕووداوی ( تەورێزی ٢٠١٨) لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، ستەم لێکردن و قەڵاچۆی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین لە لایەن زایونییەکانی بۆ ڕوانگەیەکی ھەڵەو نادروست گەڕاندەوەو وتیشی: ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە پێیان وایە کۆشکی سپی دەبێ بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا بڕیار بدات و لەو بڕوایەدان کە ڕژێمێکی داگیرکەرو ستەمکار دەتوانێ بۆ ھەمیشە بە سەر کۆمەڵێک لە جەماوەری ئەم ناوچەیەدا زاڵ بێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی،بە دەربڕینی ئەمەی کە بیانییەکان ھیچ ئاسایشتێکیان بۆ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین بەدیاری نەھێناوە وتیشی: کاول کردنی ئەفغانستان، پەلاماردانی عێراق لە زەوی و ئاسمانەوە، دەستەڵات گرتنی تیرۆریستان لە ناوچەکەو ئەو فڕۆکەو بۆمباگەلەی کە خرایە بەر دەستی عەرەبستان لەو بەرھەمانەی ئامادە بوونی بیانییەکان لە ناوچەکەدایە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران بە دنیای سەلماندووە کە بەدوای چەکی کۆکوژەوە نییە، وتیشی: ھەڵس و کەوتی بەربڵاوو ئەرێنیی ئێران لەگەڵ جیھان تەنیا لە بەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە، بەڵکو کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ھەڵس و کەوتانەی لەگەڵ جیھاندا بەدوای بەرژەوەندیی ھاوبەش دا بووە و بەردەوام ڕاشیگەیاندووە کە ڕێگای دروست ھەمان ڕێککەوتنی بردنەوەی ھەردووک لایەنە.

سەرۆکی ھێزی بەڕێوەبەرایەتیی ئێران ، گەشەی گەشتکاری و توریزمی وەک ڕێگایەکی ھەڵس و کەوتی ئەرێنی لەگەڵ جیھاندا لێکدایەوەو پێی داگرت: گەشتکاری تێگەییشتنی دروستی گەلان بەرامبەر بە جیھان و مێژووی ڕابردووی لێ دەکەوێتەوە.

جێگای ئاماژەیە تەورێز لە ساڵی ٢٠١٨ دا وەک پێتەختی گەشتکاریی وڵاتانی ئیسلامی ھەڵبژێردراوە. تەورێز شارێکی مێژووییە بە سەرنجگەی سروشتی و مێژویی، پیشەی دەستکردو موسیقای تایبەت بە خۆیەوە.

 

 

سەرپەیڤ