نیسان 25, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئەورووپا دەبێ جەوری ڕازی کردنی ترەمپ بۆ مانەوە لە ھەنگاوی ھاوبەش دا بکێشێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ( وشەیەکیش لە ھەنگاوی ھاوبەش کەم یان زیاد ناکرێت) وتی: ئەورووپا ئەگەر بە نیازە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ مانەوە لە پەیمانی ناڤۆکی ڕازی بکات، بۆ خۆشی دەبێ جەورەکەی بکێشێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسی کۆتایی گەشتەکەی بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران ، بە دەربڕینی ئەمەی کە دانوستانی ئەورووپا لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی پرسی ھەنگاوی ھاوبەشەوە پەیوەندیی بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نییە، وشداری دایە وڵاتانی ڕۆژئاوا کە ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر نەکرێت ھیچ ڕێککەوتنێک لە ئاردا نابێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێران بەرنامەی تازەو تۆکمەتری بۆ ھەگەری شکست ھێنانی ھەنگاوی ھاوبەش ئامادە کردووە، وتیشی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا با بزانێت کە ئەگەر بێتوو ھەنگاوی ھاوبەش شکست بێنێ، ئێران بە خێرایی چالاکیی ئاشتی خوازانەی ناڤۆکیی خۆی بەردەوام دەکات.

بەڕێزی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھیچ ئاڵ و گۆڕێک لە ھەنگاوی ھاوبەش دا جێگای قەبووڵ نییە، وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە ھۆگری گۆڕانکاری لە ھەنگاوی ھاوبەش دان، با بزانن کە دەبێ یان ھەنگاوی ھاوبەش بەمجۆرەی کە ھەیە قەبووڵ کەن و یاخود لەگەڵ ھەمووی دا ماڵ ئاوایی بکەن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ڕەخنەگرتن لە ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەکە، دەرەنجامی ئەو ئامادە بوونەی بە ھۆکاری تێکچوونی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە زانی و وتی: وتەکانی ترەمپ ڕوو لە عەرەبەکان کە پارەم بدەنێ ھەتا زیندوو بمێننەوە لە ڕاستی دا سوک کردنی جیھانی ئیسلامە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە گیان و ئابڕووی تەواوی گەلانی ناوچەکە بۆ ئێران گرینگە پێشی داگرت: ئێران بەردەوام ڕێگای ئاشتی و دۆستایەتی لە ناوچەکەدا دەگرێتە بەر.

 

 

 

سەرپەیڤ