نیسان 25, 2018 16:52 Asia/Tehran
  • شەمخانی: سیاسەتی هەمیشەیی ئەمریکا، ناجێگیرکردنی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: سیاسەتی هەمیشەیی ئەمریکا لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا، بەڕێوەبەرایەتی ناهێمنی و ناجێگیریی بۆ ئامادەبوون و پەرەپێدانی پێگەسەربازییەکان و فرۆشتنی چەکئامێر و دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەیە.

عەلی شەمخانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نۆهەمین دانیشتنی بەرپرسانی باڵای ئاسایشیی پێنج کیشوەری جیهان لەشاری سوچیی ڕووسیا وتی: ئەمریکا وەک گەورەترین بنێری چەکئامێر و ماددەی تەقینەوەیی، ناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤینی کردۆتە جبەخانە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە قەیرانە ناوچەییەکان لەوان سووریا، یەمەن، لیبیا، ئەفغانستان، نیمچەدوورگەی کۆریا، هیچ ڕێگاچارەیەک جگە لە وتووێژ و چارەسەریی سیاسیی بۆنییە، پێی داگرت: بوونی وەها تێگەیشتنێکی هەڵە لەمێشکی ژمارێک لە دەسەڵاتداراندا کە دەتوانن بەشەڕ، کۆتایی بەو قەیرانانە بێنن، بووەتەهۆ تاکوو ڕێکاری سیاسی بخرێتەپەراوێزەوەو گرینگی پێ نەدرێ.

شەمخانی وتیشی: دەبێ لەجیاتی هاوپەیمانی بۆ شەڕ، هاوپەیمانی بۆ ئاشتی و دۆستایەتی و برایەتی پێک بێت و لەجیاتی ئەوەی سەرمایەی نیشتمانیی وڵاتان بۆ ڕکابەریی چەکئامێری بەکاربهێنرێ، دەبێ لەپێناو چارەسەری و نەهێشتنی هەژاری و گەشەو ئاسوودەیی خەڵک، خەرج بکرێ.

ناوبرا ، وتی: کیشوەری ئاسیاو بەتایبەت ئاسیای ڕۆژاوایی پێویستییان بە داڕشتێک و میکانیزمێکی هاوکاریی سیاسی، ئاسایشی و سەربازیی هەیە هەتا بتوانێ بێ دەسوەردانی دەورگێڕانی واوەناوچەیی، ناکۆکییەکان بەڕێوەبەرایەتی بکاو ئاوری شەڕ بکوژێنێتەوە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، هەروەها ئاماژەی کردە پرسی فەلەستین و وتی: ناسرانی قودس لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی نە لەپێناو چارەسەریی قەیرانی فەلەستین بەڵکوو لەئاراستەی بڵێسەدارکردنی ئاوری شەڕ لە فەلەستینە.

نۆهەمین دانیشتنی ئاسایشیی ڕووسیا بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئاسایشی و سکرتێرنی ئەنجومەنی ئاسایشی پێنج کیشوەری جیهان لەشاری سوچی دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ