پێداگری لەسەر ھاوکاریی بەرگریکارانەی ئێران و تورکیا
جێگری یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد لەسەر ھاوکاریی بەرگریکارانەو پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا .
ئەمیری سەرتیپی فڕۆکەوان سەیید موحەممەد عەلەوی جێگری یاریدەری ئۆپراسیۆنی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی پیشانگای ئاسمانیی ( ئەیرشۆ ئوراسیا ٢٠١٨) لە شاری ئانتالیای تورکیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئیرنا، بوونی پەیوەندیی دۆستانەی لەمەڕ ئاڵ و وێر کردنی بەرھەم و زانستی تەکنیکی و بەرەڤانی و سەربازی بە پێویست زانی و وتی: ھەر لەم بوارەدا ھاوکارییەکی باش لە نێوان ئێران و تورکیا دامەزراوە.
ئەمیری سەرتیپی فڕۆکەوان سەیید موحەممەد عەلەوی جێگری یاریدەری ئۆپراسیۆنی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئامادە بوونی ئێران لە پیشانگای ئاسمانیی ( ئەیرشۆ ئوراسیا ٢٠١٨ )ی بە ھەنگاوێکی ئەرێنی لەڕووی پەیوەندیی لەگەڵ تورکیادا زانی و وتیشی: پەیوەندی دۆستانە لە بوارەکانی سەربازی و بەرەڤانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەو ئەولەوییەتانەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
ناوبراو بەرھەمە پیشاندراوەکان لە ژوورەکەی ئێرانی لە پیشانگای (ئەیرشۆ ئوراسیا ٢٠١٨ ) بە دانسقەو ھاوتەریب لەگەڵ تەکنۆلۆژیای ڕۆژ نرخاندو وتی: لەم پیشانگایەدا تەعامولێک لەگەڵ وڵاتانی دیکەش لە ڕووی ھاوکاریی ھاوبەش و پەیوەندی دۆستانەی بەرگریکارانە ئەنجام درا.
پیشانگای ئاسمانیی ( ئەیرشۆ ئوراسیا ٢٠١٨ ) لە ڕۆژی ڕابردووەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە شوێنی فڕگەی شاری ئانتالیای تورکیا بە بەشداریی نوێنەرانی سەربە ھێندێک پیشەسازیی ئاسمانی و ھەوافەزای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێ کراوە.