نیسان 27, 2018 12:18 Asia/Tehran
  • پێداگریی شەمخانی لەسەر بەشداریی وڵاتانی ئاسیایی لە خەباتی دژبە تیرۆریزم

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت لەسەر پێویستیی بەشداریی وڵاتانی ئاسیایی لە خەباتی دژبە تیرۆریزم لە ناوچەکەدا.

عەلی شەمخانی کە بە مەبەستی بەشداری لە نۆهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای ئاسایشیی پێنج بەژی جیهان سەردانی شاری "سووچی"ی ڕووسیای کردبوو، شەوی هەینی پێش بە جێهێشتنی سووچی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا دەیهەوێ تیرۆریزم لە سووریا و ئێراق بگوازێتەوە بۆ ئەفغانستان وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین وڵاتانی دیکە لە بەژی ئاسیا قەناعەت پێ بکەین بێنە نێو بەرەی خەباتی دژ بە تیرۆر

بەڕێوەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە لەم کۆبوونەوەیەدا پێشوازییەکی باش کرا لە هەڵوێستەکانی ئێران ، وتیشی: سەبارەت بە پەرە سەندنی تیرۆریزم لە ناوچەکە و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی، ئەو خەرج و بەرجەی لەم ڕێگایەدا کراوە، ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک ( ئەمریکا، فەرانسا، بەریتانیا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان)  و ئەو پلانانەی هێزە واوەناوچەییەکان بۆ ئاڵۆز و بشێو کردنی ناوچەکە دایانڕشتووە، باس و وتووێژ کراوە.

نۆهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای ئاسایشیی پێنج بەژی جیهان لە چوارشەممەی رابردووە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری سوچیی ڕووسیا بەڕێوە چوو.