نیسان 29, 2018 09:35 Asia/Tehran
  • زەریف: ڕەوتی ئاستانە تەنیا هەوڵێکە کە لەوانەیە  ئاشتی پاوەجێی سوریای لێ بکەوێتەوە

وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامیی ئێران، شەوی یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و تورکیا لە موسکۆ وتی : ڕەوتی ئاستانە ئێستا تەنیا هەوڵێکە کە لەوانەیە ببێتە هۆی پاوەجێ بوونی ئاشتی لەسوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  محەممەد جەواد زەریف  ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ لەڕەوتی ئاستانە و گەیشتن بە ڕێگەچارەی سیاسی بە پێی  بڕیاری کۆبوونەوەی سووچی، داکۆکی بکات،وتیشی : قەیرانی سوریا تەنیا لە ڕێگەی سیاسییەوە چارەسەر دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : سێ وڵاتی دەستەبەرکەری ڕەوتی ئاستانە لە ئاستی سەرۆکان و وەزیرانی دەرەوە، هەمووکات داکۆکی خۆیان لە بنەما هاوبەشەکان  وەک پاراستنی  دەسەڵات، سەروەریی خاک، سەربەخۆیی سیاسی، یەکێتی نەتەوەیی سوریا و چارەسەرکردنی  خێرای قەیرانی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی سیاسی  ڕاگەیاندووە.

زەریف هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی جیهانیی کرد هەرچی خێراتر بچنە یارمەتی  خەڵکی سوریا بۆ بنیاتنانی ئەم وڵاتە.

سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش  لەم پرێس کۆنفرانسە دا وتی : ڕوسیاو ئێران و تورکیا لەسەر  قەبووڵ نەکراوە بوونی هەوڵەکان بۆ پارچەپارچەکرانی سوریا، پێداگری دەکەن.

مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیاش وێڕای  پێداگری لەسەر ئەمەی ڕەوتی ئاستانە  تەنیا داهێنانی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو لە جیهانە بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا، وتیشی : ئێران، سوریا و تورکیا بەشێوەی چالاکانە لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە هاوکاری دەکەن .

محەممەد جەواد زەریف  بەیانی دوێنێ شەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لەبارەی سوریا،  گەیشتنە مۆسکۆ.

سەرپەیڤ