نیسان 30, 2018 17:17 Asia/Tehran
  • گۆڤاری ئەمریکایی : دەوڵەتی ترامپ هەمووکات خەریکی بنپێکردنی بەرجامە

گوڤاریکی ئەمریکایی بە ئاماژەدان بە بابەتی جۆربەجۆری بنپێکردنی بەرجام لەدەوڵەتی ترامپ پیداگری کردکە ئەم دەوڵەتە هەموو کات خەریکی بنپێکردنی بەرجامە.

گۆڤاری ئاتلانتیک لە وتارێکدا نوسیی : بە گشت چیروک گەلیک کە لە گردوپەڕی بڕیاری " دوناڵد ترامپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ خۆبواردن لە پشت ڕاست کردنەوەی پێبەندی ئێران بەڕیککەوتنی ناڤۆکی بەرجام لە ئارادایە ، شک وگومانێک لە پێبەندبوونی ئێران بە م ڕێککەوتنە نیە . ئەم گۆڤارە ئەمریکاییە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەتا ئێستاکە نێزیک بە دەجار پێبەند بوونی ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردووەتەوە ، پیداگری کرد لەمانگی ئێستاکەی ئاوریل ، خۆدی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ لە ڕاپۆرتێکدا دانی دانا بەوە کە ئێران بەجێ بە جێ کردنی وادە وبەڵینیەکانی ناڤۆکی خۆی تەنانەت بەرجام، درێژەی داوە. گۆڤاری ئاتلانتیک پاشان نوسیویەتی بەرجام، ئەمریکا  تەنیا بە هەڵگرتنی بایکوتەکان ئەرکمەند ناکات بەڵکۆ پێ ملی دەکات لەهاتنی ئێران بۆ ناوئابووری جیهانی لەمپەر ساز نه کات. ئەم گۆڤارە ئەمریکاییە وتی: ئەمریکا کارنامەی باشی لە پێبەند بوون بە وادەو بەڵینیەکانی خۆی لەڕێککەوتنی ناڤۆکی کە واژۆ دەکات، نەبووە وگرینگە کە خەڵکی ئەمریکا ئەم مەسەلە یە بزانن. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نیشتمانی ئیرانیانی ئەمریکایی ، دەوڵەتی ترامپ تەنانەت یەک بەڵگەی تیجاری هاوپێوەند بە ئێرانی دەرنەکردووە. ترامپ هەتا دوازدەی مای دووهەزارو هەژدە دەرفەتی هەیە هەتا لە پێوەندی لەگەڵ درێژەی هەڵپەساردنی بایکوتەکان لەدژی ئێران بریار بگرێت.

سەرپەیڤ