May 02, 2018 18:14 Asia/Tehran
  • بروجێردی: ئەگەر بایکۆتەکان بێنەوە کایە، ئیدی ھیچ پاسایەکمان بۆ بەردەوام کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نابێت

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند:ئەگەر بایکۆتەکان جارێکی تر بێنەوە کایە ، ھیچ پاسایەک بۆ بیروڕای گشتیی گەل و دەوڵەت مەجلیسی شورای ئیسلامی لەمەڕ بەردەوام کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نامێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی میھر، عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران کە سەردانی سووریای کردووە، لە دیمەشق دا وتیشی: ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژدا بەھەر ڕادەیەک ئۆرانیۆمی پیتێندراوی پێویست بێ دەتوانێ مسۆگەری کات، ھەڵبەت دیارە بۆمبای ناڤۆکی ھێڵی سوورمانەو کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی فەتوای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بارەی حەرام بوونی ھەڵگرتن و بەکارھێنانی چەکی کۆکوژ و ھەروەھا لە سەر بنەمای پەیمانی قەدەغەی بەرھەمھێنان و پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی ناڤۆکی (ئێن پی تی) بەبڕشتانە دژیەتی.

عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر ئەمەش کە سیاسەتی ئەمریکا کۆڵەکەی ئێن پی تیی لە جیھاندا سست کردووەو وتیشی: ئەگەر ئەمریکا ھەر بەڕاستی نیگەرانی بۆمبای ناڤۆکییە با بڕواتە سەروەختی ڕژێمی زایونییەوە کە بەبێ ھەرچەشنە بەڵێنمەندییەکی نێونەتەوەیی بە پتر لە دووسەد کڵاڤۆکی ناڤۆکییەوە ئاسایشتی ڕۆژئاوای ئاسیاو جیھانی خستووەتە مەترسییەوە.

ناوبراو پێشی داگرت: لاسارییە بەردەوامەکانی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەربڕی دڵنیا نەبوون لە ئەمریکایە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی دا.

عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە سنووربەزاندنی ئەم دواییەی ئەمریکاوھاوپەیمانەکانی لە سووریادا وتیشی: ئەمریکاو بریتانیاو فەرانسا بۆ بەئاڵۆزی ھێشتنەوەی ناوچەکە، پەلاماری سووریایان دا ھەتا بتوانن پەراوێزی ئەھوەن بۆ ڕژێمی زایونی بەدی بێنن.

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت کە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوباوەڕەدایە کە ئاسایشتی پاوەجێ لە سووریا بابەتێکی ھەرەپێویستە، چونکو سەقام لەم وڵاتە لەگەڵ ئاشتی و ئاسایشتی جیھانی دا گرێی خواردووە.

سەرپەیڤ