May 07, 2018 12:54 Asia/Tehran
  • زەریف : ئەمریکا لە کاتی بڕیاری هەڵە لە بارەی بەرجام رووبەڕووی کاردانەوەی گونجاوی ئێران دەبێت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : بێتوو ئەمریکا بڕیارێکی هەڵە لە بارەی بەرجام بدات ، رووبەڕووی کاردانەوەی گونجاوی ئێران دەبێ .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موحەممەد جەواد زەریف بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرجامدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیەکانی خۆی بڕیار ئەدات ، وتیشی : پێشبینی پێویست بۆ ئەوەی کە بڕیاری ئەمریکا لە بارەی  بەرجام کاریگەریەکی لەسەر ژیانی خەڵک نەبووە ، ئەنجام بووە .

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : بەرژەوەندیی ئێران دەبێ لە بەرجامدا دەستەبەر بکرێ ئەگینا ئەگەر ئەمریکا بیهەوێ بە شێوازی جیاجیا گوشاری ئابووری بێنێ بۆسەر ئێران ، ئێران بێگومان کاردانەوەی گونجاوی دەبێ .

زەریف ، چوونەدەر لە بەرجامی یەکێکی دیکە لە بژارەکانی ئێران لە بەرامبەر بڕیاری ئەگەریی ئەمرکیا ناو برد و گوتی : ئێران تا ئێستا پێبەندی بەرجام بووە بەڵام لە بەرامبەردا ئەمریکیەکان پێبەندی بەرجام نەبوون کە ئەوە نیشاندەری جێ متمانەنەبوونی ئەمریکیەکانە .

 

 

سەرپەیڤ