May 07, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • رۆحانی: سەپاندنی لەئێران ترساندن، درۆ و پیلانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئێران بەجیهانی سەلماند کە سەپاندنی نیگەرانی لەبارەی ئێران و ترساندن لە ئێران، درۆ و پیلانەو کەڵک وەرگرتنی ئێران لە بۆمبی ناڤۆکی، پیلانی پڕووپاگەندەیی لەدژ گەلی ئێرانە.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ دووشەممە لەڕێوڕەسمی خرانەگەڕی٤٣٦گەڵاڵەی ئاوەدان کردنەوەو ئابووری لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی-باکووری رۆژهەڵاتی ئێران- بەئاماژە بەوەی کە وەهم و نیگەرانی بەدرۆی ژمارێک کەسایەتی ولایەن لە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە بۆمبی ناڤۆکی، کۆتایی پێهاتووە، وتی: ئێران ئەو نیگەرانییەی بەتەواوەتی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چارەسەرکردووەو ڕێککەوتنی ناڤۆکی(هەنگاوی هاوبەش) بەتەواوەتی ئەو دڵنیاییە دەبەخشێ کە ئێران لەهەوڵی دروست کردنی چەکی ناڤۆکییەوە نییە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا لەماوەی ساڵانی ڕابردوو، بەرتەسک کردنەوەی سەربەخۆیی، هێز و دەسەڵاتی ناوچەیی ئێران بووە بەڵام گەلی ئێران بەدەسەڵاتەوە لەهەمبەریاندا ڕادەوەستن هەروەک لەچل ساڵی ڕابردووشدا ڕاوەستاوە.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ تەنیا ئەمریکییەکانن کە هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنی ناڤۆکی بشێوێنن، وتی: ئەگەر ئەمڕۆ ئەمریکییەکان بەپێچەوانەی بەڵێنیەکەیان هەنگاوێک هەڵبگرن، بیروڕای گشتی و حکومەتەکانی جیهان، هەموویان ئەمریکا بە پێشێلکەری پەیمانەکە دەزانن.

ناوبراو وتیشی: ئێران بڕیاری پێویست لەبەرچاو دەگرێ بۆ شێوازە جیاجیاکانی هەڵس وکەوت کردنی ئەمریکا لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی وئەگەر ئەمریکا هەڵە بکات، دواتر پەژیوان دەبێتەوەو بۆی دەردەکەوێ کە هەڵەیەکی ستراتژیکی کردووە.

سەرۆک کۆماری ئێران پێی داگرت: گەلی ئێران بەوپەڕی هێزو توانای لەهەمبەر ئامانجەکانی ئەمریکا ڕادەوەستێ.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(ئینگلیز، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦ـەوە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لەئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لەجێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنەکە پەیمان شکێنی دەکا.

بڕیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش پەیمان شکێنی بەردەوامی ئەو وڵاتە لەجێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەگوێرەی یاسای پەسەندکراوی کۆنگرە هەتا ١٢ی مای ئەمساڵ لەبارەی درێژەی هەڵپەساردنی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئێران بڕیار بدات.

سەرپەیڤ