May 08, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • رۆحانی : پیشەسازیی پەتڕۆڵ بۆ ئێران کۆگەیەکی ستراتیژیکە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : پیشەسازیی پەتڕۆڵ بۆ ئێران کۆگەیەکی ستراتژیکە .

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە پاش سەردانی بیست و سێهەمین پێشانگای جیهانیی پەترٶڵ  گاز، پاڵاوتن و پێترۆشیمی لەنێو بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی پەتڕۆڵ وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵی خاوەن پیشەسازییەکانی ئەو کەرتە، پیشەسازی نەوتی بەبابەتێکی ستراتژیک زانی و وتی: پەتڕۆڵ بەگشتی بەمانای باڵادەستی و نزم دەستی هەم بۆ ئێران و هەم بۆ وڵاتانی ناوچەو جیهانی پیشەسازیی بابەتێکی تەواو ستراتژیکە.

رۆحانی، وێرای پێداگری لەسەر گرینگیدان بە ورەی ئۆمێد، شادمانی و سەربەرزی نیشتمانی، وتی: کارێک کە ئەمڕۆ بەشگە نەوتییەکانی ئێران ئەنجامی دەدەن، تەنیا کارێکی ئابووریی نییە بەڵکوو ئەو دەسکەوتە مەزنانەی بواری تەکنۆلۆژیا، بەر لەهەرشتێک مایەی بەرزبوونەوەی ورەی هیوا، شادمانی و غروری جەماوەرە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: پێویستە خەڵک لەمەڕ چالاکیی کۆمپانیاکانی بنەمازانست و کارئافرێنەکانیان هەست بە بوغرایی و غرور بکەن و بوون بەخاوەنی ورەی غروری نیشتمانی و ئومێدو شادمانی، سەرمایەیەکی مەزن دێتەئەژمار و دوور لەچاوەڕوانی نییە ئەگەر بەشی زۆری چالاکی و دەسکەوتەکان لەبەر وەها ورەو ڕوحییەیەک بێتەدی.

بیست و سێهەمین پێشانگای پەتڕۆڵ، گاز و پێترۆشیمی لە رۆژی یەکشەممە شەشی مای بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و بەئامادەبوونی چوار هەزار کۆمپانیای ئێرانی و دەرەوەیی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی تاران بەڕێوە دەچێ.

لەو پێشانگایە زیاتر لەهەزار کۆمپانیای بەتوانای ناوخۆیی و ٨١١ کۆمپانیای دەرەوەیی چالاک لەبواری پیشەسازیی نەوت لە سی و حەوت وڵاتی جیهان بۆ وێنە، ئاڵمان، فەڕانسە، ژاپۆن ، ڕووسیا، چین، تایلەند، ئۆتریش، ئیتالیاو کۆریای باشوور تێیدا بەشدارن.

سەرپەیڤ