May 08, 2018 18:04 Asia/Tehran
  • پیداگری لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی سنوورڤانی نێوان ئێڕان و تورکیا

فەرماندەریی سنوورڤانی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان و قاچاخ یەکێکە لە گرینگترین پرسەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پۆلیسی ئێرانەو لەو پێناوەشدا بە لێبڕاویی و ئیرادەی بەهێز خەریکی چالاکیە .

سەردار"قاسم ڕەزایی ڕۆژی دوشەممە لە دیدار لەگەڵ ئەرتەشبود " عاریف چتین" فەرماندەی گشتیی ژاندارمیری تورکیا لە تاران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێڵی بەرایی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بووەو لەم ڕێگایەدا شەهیدی زۆرمان داوە. فەرماندەی سنووروانی هێزی ئینتزامی ئێران وتی: ئەفغانستان یەکێ لە وڵاتانی دراوسیی ئێرانە لە بە پێێ بەرئاوردەکانی سالانە هەشت هەزار تون مادەی هۆشبەر لەم وڵاتە بەرهەم دێت کە ئەم ڕێکارە ، گیرەوکیشەیەکی بۆ ئێران بەدی هێناوە. سەردار ڕەزایی ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دوای هاتنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ئەفغانستان بەرهەم هێنان وچاندنی مادەی هۆشبەر لەم وڵاتە چل بەرابەر بووە، وتیشی: سەرۆکانی ڕۆژئاوایی لەدووی  پیلان نانەوە وئاڵوزی نانەوە لە دژی وڵاتانی موسوڵمانن وبەدی هێنانی تاقمۆکەی تیرۆریستی هەروەک داعش یش ئاکام وئەنجامی ئاڵوزی نانەوەی هێندیک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەوان ئەمریکا لە ناوچەیە. ناوبراو پیداگری کرد: مەبەستی ئەمریکا وسەرۆکانی ڕۆژئاوایی لە پیلان نانەوە ، لەڕاستی دا دابین کردنی ئەمنیەتی ڕژێمی داگیر کەری ئیسراییلە ولەم نێوانەیش دا بڕیک لە سەرۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دووی فروشتنی چەک لە ناوچەن. فەرماندەی سنووروانی هێزی ئینتزامی ئێران هەروەها لەسەر پێویستی بە هێزکردنی هاوکاریەکانی سنووری ئێران وتورکیا پیداگری کردو هیواداری دەربڕی : بەڕێوەچوونی وەها کۆبوونەوەگەلیک دەبێتە هۆی بەهێز کرانی هاوکاریەکانی سنووری نێوان ئێران وتورکیا. ئەرتەشبود " عاریف چتین " فەرماندەی گشتیی ژاندارمیری تورکیا یش لەم دیدارەدا لە کردەوەکانی سنووروانی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی ترانزیتی مادە هۆشبەرەکان ڕێزی گرت وخوازیاری بەهێزکرانی هاوکاریەکانی سنووری لەگەڵ ئێران بوو.

سەرپەیڤ