May 09, 2018 02:35 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وازھێنانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ئەمریکا بە کشانەوە لە ھەنگاوی ھاوبەش، سیمای ڕاستەقینەی خۆی دەرخست.

سەیید حسەین نەقەوی حسەینی وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دایگەیاند: ئەمریکا بە کشانەوە لە ھەنگاوی ھاوبەش، سیمای ڕاستەقینەی خۆی دەرخست و ئەوەی سەلماند کە ھۆگری ھیچ چەشنە لۆژیک و دانوستانێک نییەو پێبەندی ھیچ پەیمانێک نامێنێتەوە.

ناوبراو جەختی کرد: بە درێژایی ڕەوتی ھەنگاوی ھاوبەش  کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەی نیشان دا کە ھۆگری لۆژیک و دانوستانەو ئەمەش بۆ کۆمەڵگای جیھانی سەلمێندرا. بە قسەی ناوبراو: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ھەل و مەرجی تازە بەرنامەی ئامادەو دیاریکراوی ھەیەو یەکانگیر بوونێکی باش لە نێوان ھەر سێ ھێزەکە لە ئارادایە.

سەیید حسەین نەقەوی حسەینی وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: فراکسیۆنی ھیوا، نوێنەرانی سەربەخۆو نوێنەرانی ویلاییش لە بەیاننامەیەک دا جەختیان کردووە کە ناھێڵن گەڕانەوەی بایکۆتەکان شوێن لە سەر ژیانی خەڵک دابنێت.

ناوبراو جەختی کردووە: دڵنیاین کە کۆمەڵگای جیھانی ئا لەم دۆخەدا پشتگری لە ترەمپ ناکات و بەشداریی بایکۆتەکانی دژی ئێران نابێت، چونکو گەلێک جار گوشاریان داخستە سەر ھەتا واز لەم پەیمانە نەھێنێ.

سەیید حسەین نەقەوی حسەینی وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: با ئەمریکا بزانێ بەو ھەونگاوانەی بە ھیچکوێ ناگات و ناتوانێ یەکگرتوویی گەلی ئێران بخەوشێنێ و بە ئامانجەکانی بگات.

 

سەرپەیڤ