قاسمی: پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر سووریا نموونەی زەقی ماکی زاڵێتیخوازانەی ڕژێمی زایۆنییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ، پەلامارەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای ئیدانە کرد و وتی: ئەم پەلامارانە هەنگاوێکی دەسدرێژکارانە و نموونەی زەقی ماکی زاڵێتی خوازانە، قەیران خوازی و بنەچەدرۆی ڕژێمی زایۆنییە.
فڕۆکە جەنگییەکان، تۆپخانە و تانکەکانی ڕژێمی زایۆنییان لە ماوەی چەن رۆژی ڕابردوودا چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریایان داوەتە بەر پەلامار.
ئیسراییل بەردەوام بۆ داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستان بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریا دەداتە بەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "بەهرام قاسمی'' بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی پاوەجێی، ئاسایش و هێوری ناوچەکەی پێ تەحەمول ناکرێ ، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئیسراییل ئاسایشی خۆی بەستۆتەوە بە ناهێوری و هەرچی زیاتر ئاڵۆز بوونی ناوچەکە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێدەنگە کردنی وڵاتان و کۆڕە نێودەوڵەتییەکان لە هەمبەر دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە هاندەر و چراسەوزێک بۆ ئەم ڕژێمە لەمەڕ درێژەدان بە دەسدرێژکارییەکانی هێنایە ئەژمار و وتی؛ بەرگریی مەرجدار و بەرامبەر لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی ئیسراییل، مافی دەوڵەت و گەلی خۆراگریی سووریایە.
قاسمی راشیگەیاند؛ دەوڵەت و گەلی سووریا لە ٧ ساڵی رابردوودا لە هەمبەر پەلاماری بێڕەحمانەی چەکدارانە و ڕێنیونی کراوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ڕژێمی زایۆنی، ئەمریکا و ژمارێک هاوپەیمانیی ناوچەییان ڕاوەستاون و پلانەکانیان پووچەڵ دەکەنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی ئیسراییل بە پەلاماردانی سووریا هەوڵ دەدات شکستە قورسەکانی تیرۆریستانی دەسپەروەردەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە و کێشی هاوسەنگییەکە بە سوودی ئەو گرووپە تێکشکاوانە قورس بکات بەڵام بەو ئامانجەی ناگات.