May 11, 2018 18:48 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی خەڵکی ئێران : گەلی ئێران هیچ متمانەیەکی بە یەکێتی ئوروپا نیە

نوێژخوێنان لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی پاش خوێندنی نوێژی هەینی، پێیان داگرت لەسەر بێ متمانەبوون بە یەکێتی ئوروپا لە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی .

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لەکۆتایی ڕێپێوانی دژە ئەمریکی رۆژی هەینی بەدەرکردنی بڕیارنامەیەک ڕایانگەیاند: پەڵپ و بیانووهێنانەوەو کردەی شێتانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەهەڵایساندنی شەڕی دەروونی، پەیمان شکێنی و چوونەدەری یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لێدوانی پڕووپووچی لەدژ ئێرانی بەدەسەڵات، سەلمێنەری خووخدەی ملهوڕانەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکای تاوانکارە.

لەو بڕیارنامەدا هاتووە: ئەمریکای تاوانکار ، ئامانجێک جگە لە بەرەوڕووبوونەوەی ئیسلام و هەوڵی دوژمنکارانە بۆ ڕووخاندنی نیزامی پیرۆزی ئیسلامی و زاڵێتی شەیتانئاسا بەسەر ناوچەدا نییەو ئەو سیاسەتە دوژمنکارانەیە جارێکی دیکە سەلمێنەری ئارمانجی ڕەسەنی دوژمنایەتی کردنی ئیستکبار و پێویستیی ڕاوەستان و خۆڕاگری لەهەمبەر ئوممولفەسادی سەردەمە.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی پێیان داگرت: هیچ متمانەیەک بە سەرانی یەکێتی ئوروپا نییە وەک هاوپەیمانی ئەمریکای پەیمان شکێن و هۆشیاری لەهەرچەشنە دانوستانێک، وەرگرتنی دەستەبەریی راستەقینەی بێ سێ و دوو و خۆڕاگری و باڵادەستی لەهەمبەر زێدەخوازییەکانیان بە داواکاریی جیددی خۆیان لە بەرپرسان، دەزانن.

سەرپەیڤ