May 14, 2018 14:27 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێران و روسیا لەسەر پارێزرانی بەرجام

وەزیرانی دەرەوەی روسیاو ئێران لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا وێڕای پێداگری لەسەر پارێزرانی بەرجام بەدوای رێگاکانی درێژەی هاریکاری لە بواری بەرجام لە چوارچێوەی گروپی 1+4 دان .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە چاوپێکەوتنی موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی ئەمڕۆ دەبێ لە بارەی ئەو هەنگاوانە وتووێژ بکرێ کە دەتوانێ رێگری بکات لە قەیرانی تر بوونی بارودۆخەکە .

وەزیری دەرەوەی روسیا لە درێژەدا وتی : بۆجارێکی دیکە واشنگتۆن هەوڵ ئەدات لە بارەی بەرجام و پرسە جیاجیاکان پێداچوونەوەی هەبێ .

لاڤرۆڤ وتیشی : سێ وڵاتی ئوروپی و چین و روسیا پێبەندیی خۆیان بە بەرجام راگەیاندوو. .

وەزیری دەرەوەی روسیا جەختی کردەوە هەوڵێستی ئێران لە بەرامبەر بەرجامدا و پاراستنی ئەم رێککەوتنە دەرک دەکات .

ناوبراو وتیشی لە گەڵ هەموو لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی جگە لە ئەمریکا کە چونەدەر لە ریککەوتنی ناڤۆکی راگەیاند ، پێوەندی هەبووە .

موحەممەد جەواد زەریفیش گوتی تاران بەدوای ئەوەدایە کە لە رێگەی دانوستان لە گەڵ روسیا و چین و سێ وڵاتی ئوروپیی ئەندامی بەرجام ( ئاڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسە ) دڵنیا بێتەوە کە بەرژەوەندیی ئێران لە بەرجامداغدەپارێزرێ .

 وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی بە داخەوە ، پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتیەکان بۆ ئەمریکا بووە بە شتێکی ئاساییی .

زەریف لە بارەی هەنگاوی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ قودسیش گوتی : هەنگاوەکانی واشنگتۆن زۆر زۆر مەترسیدارن .

سەرپەیڤ