May 19, 2018 18:51 Asia/Tehran
  • وتاردانی ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی ئەستەموڵ

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەموڵی تورکیا، بەدانی شەش دەسپێشخەری وپێشنیاری کردەیی ، لەهەموو موسوڵمانان ودەوڵەتە ئیسلامیەکان داوای کرد بە یەکیەتی و یەکگرتوویی بواری کۆتایی داگیر کاری ڕژێمی زایونی لە فەلەستین ، خۆش بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی سەرۆک کۆماری " حەسەن ڕۆحانی " شەوی هەینی لەسەر شەممە لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ لێکدانەوەی گوڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە فەلەستین پێشنیاری کرد ، لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوابکرێت، کۆبوونەوەی تایبەتی کۆگەی گشتیی بۆ پیداچوونەوە بەسەر مژاری بڕیاری نایاسایی دەوڵەتی ئەمریکا لە گوێزرانەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ قودس وجەنایەتی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی لەدژی فەلەستینیەکان ، بەڕێوە ببات.ڕۆحانی هەروەها وێڕای پیداگری لەسەر دامەزرانی تاقمێکی کارناسیی داگری پسپۆڕانی مافەوانی ، سیاسی وئابووری لەوڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ لێکدانەوەی دروست ودارێژرانی ڕیکاری بەربەرەکانێ لەگەڵ بڕیاری نایاسایی ئەم دواییەی دەولەتی ئەمریکا لە گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی خۆی لە تل ئابیبەوە بۆقودس لە ئاستەکانی نێودەوڵەتی ناوچەیی ونیشتمانی ،خوازیاری  گرتنی کردەوەکانی سیاسی، ئابووری وتیجاری لەدژی دەوڵەتی ئەمریکا وڕژێمی زایونی بوو. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پیداگری لەسەر بەدی هێنانی ڕیکاری باس بۆ کردەوەی بەکۆمەڵ لەدانی یارمەتی مرۆڤ دوستانە بەگەلی فەلەستین، لەسەر ڕاگەیاندنی دوایین هەینی مانگی مۆبارەکی ڕەمەزان وەکوو ڕۆژی جیهانی قودس لە سەرژمێری هەموو ولاتانی ئیسلامی پیداگری کرد. ڕۆحانی هەروەها لە پێشنیاری خۆید ا وتی: زەرادخانەی ناڤۆکی ڕژێمی زایونی مەترسیی جیدی بۆ ئاشتی وئەمنیەتی نێودەوڵەتی بەتایبەت لە ناوچەی ڕۆژئاوی ئاسیایە وچول کرانی ئەم ناوچە لە چەکە ناڤۆکیەکان کە زۆر جار لەلایەن ئێران پێشنیار کرد، دەبێ لە سەرەتی کردەوەکانی وڵاتانی ئیسلامی دابنرێت.

سەرپەیڤ