May 20, 2018 09:22 Asia/Tehran
  • کومیسێری وزەی ئەورووپا : یەکێتیی ئەورووپا بەنیازی لابرانی لەمپەرەکانی بەردەم سەرمایەدانانە لە ئێران

کومیسێری وزەی ئەورووپا شەوی یەکشەم لەمیانەی پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ ڕەزا ئەردەکانیانی وەزیری وزەی ئێران لە تاران وتی : بەسەرنجدان بەکشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام، کومیسیۆنی ئەورووپا لیژنەیەکی پێکهێناوە هەتا بتوانن لەمپەرەکانی بەردەم سەرمایەدانان لە ئێران لابەرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میگل ئاریاس  کانیتە،   ئاماژەی دایە کشانەوەی  دوناڵد ترەمپ ی سەرۆکی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕاندنەوەی  بایکۆتەکانی ناڤۆکی  و وتی  : یەکێتیی ئەورووپا هەوڵ دەدات ، گرفتەکانی بەردەم   لابات.

کۆمەیسری وزە ئەورووپا  وتیشی : ئامانجی شاندی نێردراوی کۆمیسیونی ئەورووپا  بۆ ئێران ئەمەیە  کە هەتا ئاستێک  کە دەکرێت  شوێنهاتی بایکۆتەکان لە ناو بەرێت  . 

میگل ئاریاس  کانیتە،  بەیانی ڕۆژی شەممە بەمەبەستی پەرەی هاوکارییەکان و وتووێژ لەبارەی  داهاتووی بەرجام، گەیشتە تاران .

وەزیری وزەی  ئێرانیش لەم پرێس  کۆنفرانسە دا  پێداگری  کردی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی  یەکێتیی ئەورووپا  شەوی پێنج شەممە  شازدەی  مەی لە کۆتایی  کۆبوونەوەکەیان لە سوفیەی  پێتەختی بولگاریا  پێداگرییان کرد : هەموو هەوڵی پێویست  بۆ بەدی هێنانی بەڵێنەکانیان  بەرامبەر بە ئێران ئەنجام  بدەن هەر ئەو جۆرەی  کە ئێران بە پێی  پشت ڕاست کرانەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی  هەموو بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر بە بەرجام  جێبەجێ  کردووە.

ترەمپ سێ شەممە هەشتەمی مانگی مەی  بە دووپات کردنەوەی  تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەماوەی  سێ هەتا شەش مانگی  داهاتووی، ڕاگەیاند.

ئەم کارەی ترەمپ  لە ناوخۆ و دەرەوە بە توندی ئیدانە کرا .

بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا، چین، ئاڵمان و  یەکێتیی ئەورووپا  وەک  لایەنەکانی بەرجام ڕایانگەیاند  لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە  داکۆکی دەکەن.

سەرپەیڤ