May 20, 2018 16:06 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوت: پەیامی ئوروپا پاسەوانی کردن لە بەرجامە

بیژەن نامدار زەنگنە وەزیری نەوتی ئێڕان لە گوێزرانەوەی پەیامی یەکیەتی ئوروپا بۆ تاران هەواڵی دا ووتی: ئیرادەی سیاسی ئەم یەکیەتیە پاڕاستنی بەرجامە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما بیژەن نامدار زەنگەنە ڕۆژی شەممە دوای دیدار لەگەڵ " میکل ئاریاس " کۆمسیۆنری وزەی یەکیەتی ئوروپا لە ناوکۆڕی هەواڵنێران وتی: شاندی ئوروپایی ، پەیامی دیاری کراوی یەکیەتی ئوروپای لە پاڕاستن لەبەرجام وئیرادەی سیاسی کە سەرۆکانی ئەم یەکیەتیە لە سوفیەی بولغارستان لەسەری کۆدەنگیان هەیە بۆتاران ڕاگەیاند. سەرۆکانی بیست وهەشت وڵاتی یەکیەتی ئوروپا لەبارەی ڕیکاری یەکیەتی بۆ ڕزگاری بەرجام ڕێککەوتن ، ئەم یەکیەتیە چوارشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی سوفیە ی پیتەختی بولغارستان بۆ ڕزگاری ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٥لە ڤیەن مۆر کرا، لە پشتیوانی لەم ڕێککەوتنە یەک دەنگ بوون. زەنگەنە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشەممەی شاندی ئوروپایی بە سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی وزەی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ شاندی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران باسەکانی عەمەلیاتی بەشی نەوت، گاز ، بەرهەمەکانی نەوتی، شلەکی گازی وپیتروشیمی نێوان ئێران وئوروپا دەسپێکرا، ووتی: هەوڵی دوو لایەنە بۆ دۆزرانەوەی ڕێگاکانی درێژەی پێوەندی ئێران ویەکیەتی ئوروپا کە بەشی وزە درێژەی دەبێت. شاندی ئوروپایی بە سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی وزەی یەکیەتی ئوروپا ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ شاندی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران پاڕاستنی ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران بەرجام وڕێگاکانی درێژەی هاوکاریەکان لە بەشە جۆربەجۆرەکانی وزەیان لێکدایەوە.

سەرپەیڤ