May 21, 2018 16:56 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئامادەیی چێن بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ڤیەن لەبارەی بەرجام

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین هەواڵی دا لە بەشداری پیکەن لە کوبوونەوەی داهاتووی ڤیەن لەبارەی بەرنامەی کۆهەنگاوواته بەرجام .

بە پێی نوسینی ڕۆژنامەی گلوبال تایمز " لوکانگ" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند ، ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی بیست وپێنجەمی مای لە ڤیەن لەگەڵ لایەنەکانی تری بەرجام بێجگە لە ئه مریکا ئامادە دەبن.دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای ٢٠١٨بە دوپات کردنەوەی تومه تە بێ پایە وبنەڕەتەکانی دژە ئێران، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند . " وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین لە دیداری ئەم دواییەی " محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە پیکەن ڕایگەیاند : چین بەبڕانە ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی دەپاڕێزیت وبەرجام وەکوو ڕێککەوتنێکی چەند لایەنە بە هاسانی بەدەس نەهاتووە وپاڕاستنی سودمەندە. بەریتانیا ، فەرانسە ، ڕوسیا ، ئالمانیاو یەکیەتی ئوروپا وەکوو لایەنەکانی تری بەرجامیش ڕایانگەیاندووە ، لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە پشتیوانی دەکەن.

سەرپەیڤ